رووداو - تەندروستی
سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران رایگەیاند، چەند وڵاتێک هاوکاریی پزیشکی و فریاگوزارییان بۆ ئێران ناردووە.
پیرحوسێن کولیوند سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران گوتی، "رووسیا 300 تۆن دەرمان، تاجیکستان دوو هەزار و 600 تۆن پێداویستیی بایۆلۆجی و فریاگوزاری ناردووە، هەروەها چین و ئازەربایجانیش هاوکارییان پێشکێش بە ئێران کردووە."
پیرحوسێن کولیوند ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرەڕای بارودۆخی جەنگ، مانگی سوور لە هەموو بوارەکاندا چالاکە؛ لە خزمەتگوزاریی راهێنانی خۆپارێزییەوە تاوەکو خزمەتگوزاریی تەندروستی و دەرمانی 24 کاژێری، هەتاوەکو ئێستا هیچ کەمبوونێکمان نییە."
سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران باس لە زیانەکانی هێرشە ئاسمانییەکان دەکات و دەڵێت، "282 ناوەندی تەندروستی و فریاگوزاری، 17 ناوەندی مانگی سوور، 46 ئەمبوڵانس، زیاتر لە 85 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی، 600 قوتابخانە و 3 هێلیکۆپتەری فریاگوزاری کراونەتە ئامانج."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ