حکومەتی بەریتانیا لەڕێگەی پلانێکەوە دەیەوێت ئەیدز بنبڕ بکات

02-12-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

حکومەتی بەریتانیا پلانێکی نوێی هەیە بۆ ئەوەی تاوەکو ساڵی 2030، هیچ کەسێکی دیکە لە ئینگلتەرا تووشی ڤایرۆسی HIV نەبێت.
 
پلانە نوێیەکەی وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا بریتییە لە سی قۆناخ؛ 
 
1- پشکنین؛
لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکان پشکنینی HIV دەکرێت، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە تووشبوون تێیاندا زۆرە.
2-  پشکنینی ماڵەوە؛
 خەڵک دەتوانن لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکی حکومییەوە داوای کەرەستەی پشکنینی HIV بکەن و لە ماڵەوە خۆیان بپشکنن.
3- گەڕاندنەوەی نەخۆشەکان؛
 هەوڵدەدرێت ئەو کەسانەی وازیان لە وەرگرتنی چارەسەر هێناوە، هان بدرێن بۆ ئەوەی دەست بە چارەسەر بکەنەوە
 
حوکومەتی بەریتانیا ئاماژە بەوەدەکات حکومەت بۆ ئەم پلانە 170 ملیۆن پاوەندی تەرخانکردووە
 
وێس ستری تینگ، وەزیری تەندروستیی بەریتانیا، دەڵێت؛ "ئەمڕۆ، ئەو کەسانەی لەگەڵ HIV دەژین دەتوانن ژیانێکی تەواو و تەندروست بژین و ناتوانن ڤایرۆسەکە بۆ کەسانی دیکە بگوازنەوە، ئەمە پێشکەوتنێکی بەرچاوە، بەڵام دەتوانین بەرەوپێشچوونی زیاتر بەدیبهێنین. 
 
بەگوێرەی راپۆرتێکی دامەزراوەی نیشتمانیی ئەیدز (National AIDS Trust) کە لە مانگی ئەیلوولدا بڵاوکراوەتەوە، لە هەر 10 کەسێکی دەستنیشانکراو بە HIV، یەکێکیان چارەسەری پزیشکی وەرناگرێت. پلانی نوێ ئامانجی ئەوەیە هەوڵەکان بۆ هاندانی خەڵک بۆ وەرگرتنی چارەسەر و زیادکردنی پشکنینەکان چڕبکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."