کۆشکی سپی: پەڵەی سەر ملی سەرۆک بەهۆی چارەسەرێکی پێستەوەیە و ئاساییە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دەرکەوتنی پەڵەیەکی سوور لەسەر ملی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە گومانەکانی لەبارەی دۆخی تەندروستییەوە زیاد کردووە.

د. شۆن باربارێلا، پزیشکی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "سەرۆک ترەمپ کرێمێکی باو بۆ ماوەی هەفتەیەک وەک چارەسەری پێشوەختەی پێست بەکاردەهێنێت، چاوەڕوان دەکرێت سووربوونەوەکە بۆ چەند هەفتەیەک بەردەوام بێت."
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە نەدراوە کە کرێمەکە چییە یان هۆکاری بەکارهێنانی چی بووە.
 
پێشتر کارۆلاین لێڤیت گوتەبێژی کۆشکی سپی، لەبارەی برینی دەستەکانی ترەمپ گوتبووی "هۆکارەکەی ئەوەیە بەردەوام کار دەکات و تەوقە لەگەڵ خەڵک دەکات."
 
پرسیار لەسەر تەندروستیی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ لە مانگەکانی رابردوودا زیاتر بوو، بەتایبەتی دوای ئەوەی چەند جارێک شوێنەواری برین لەسەر دەستەکانی بینراوە و لە هەندێک کۆبوونەوەدا بە خەواڵوویی دەرکەوت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە ئازاری گوێی منداڵێک. وێنە: Cleveland Clinic

هۆکارەکانی ئازاری گوێی منداڵ و ناسینەوەیان ئازارەکە بزانە

پزیشکێکی گشتی ئاماژەی بە پرسیارێکی باوی دایک و باوکان کردووە کە دەڵێن ''دکتۆر دوێنێ شەو تا بەیانی منداڵەکەم لە دەست ئازاری گوێ نەخەوتووە''. ئەویش دەڵێت: زۆرجار دایک و باوکان سەریان لێ تێکدەچێت؛ منداڵەکە تەنیا کەمێک "هەڵامەت و کۆکە"ـی هەبوو، بۆچی کتوپڕ ئازاری گوێی گرت؟