کلینیکاست؛ ئەگەر هەفتەی رۆژێک یاری بکەیت، دەبێت شەش رۆژ ئامادەکاری بکەیت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. هەژێن تەڵعەت - د. هونەر رێبوار
د. هەژێن تەڵعەت - د. هونەر رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە پۆدکاستی ئەمجارەی کلینیکاستدا بابەتە وەرزشییەکان باس کران و د. هەژێن تەڵعەت سامان، پسپۆڕی پێکانە وەرزشییەکان و نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و شکان میوانە و دەڵێت: نابێت بە خێرایی وەرزش بکرێت، چونکە هۆکاری سەرەکیی پێکانە.
 
د. هەژێن تەڵعەت سامان دەڵێت: ''ئەگەر هەفتەی رۆژێک یاری بکەیت، دەبێت شەش رۆژ ئامادەکاری بکەیت'' ئەمەش لەپێناو ئەوەی کە کەسەکە لە پێکان دوور بێت.
 
بەگوتەی د. هەژێن تەڵعەت، لەکاتی روودانی پێکانی وەرزشی شوێنەکە ئەستوور و بەئازار دەبێت، گرنگە کە پەستانی سارد لەسەری دابنرێت بۆ ئەوەی ئاوسانی شوێنەکە کەم ببێتەوە و زوو چاکیش ببێتەوە. بەڵام ئەوانەی گرژبوونی ماسوولکەکانیان هەیە پێویستە پەستانی گەرمی لەسەر دابنێن.
 
لەبارەی هۆکارەکانی پێکانەوە ئەمانەی خوارەوە باس دەکات؛
 
- زۆرخۆماندووکردن لەکاتی وەرزش.
- وەرنەگرتنی پشوو لەنێوان وەرزشەکان.
- خەو و خۆراک باش نەبێت.
- کەم ئاو بخورێتەوە.
- تەکنیکی یارییەکە نەزانێت.
- چەند کارێک بکات لەگەڵ وەرزش و سارد ببێتەوە.
- وەرزشەکانی خۆگەرمکردن نەکرێت.
- ناڕێکیی ئەو شوێنەی یاری تێدا دەکات.
- بەکارهێنانی پێڵاوی خراپ.
- کردنی یارییە تووندەکان.
 
د. هونەر رێبوار، پزیشک و پێشکێشکار دەڵێت: زۆرجار بەداخەوە وەرزشڤانان جگەرە و نێرگەلە دەکێشن و خۆراکیشیان خراپە، لەکاتێکدا دەبێت ئەوان پێشەنگی شێوازی ژیانی تەندروست بن.
 
د. هەژێن تەڵعەتیش وەڵامی دەداتەوە و دەڵێ، وەرزشڤان دەبێت هەمیشە لە باشترین کواڵیتیی خۆراک و خەویدا بێت، بەداخەوە زۆرینەی وەرزشڤانان وزەبەخشەکان دەخۆن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمبوڵانسێکی فریاکەوتنی ئێران کە ناسراوە بە EMS

دەزگای فریاکەوتنی ئێران: زیانی جیدی بە بنکە و کارمەندانمان کەوتووە

د. جەعفەر میعادفەر، سەرۆکی دەزگای فریاکەوتنی ئێران رایدەگەیێنێت، زیانی جیدی بەر کارمەندانی فریاکەوتن کەوتووە. ئەو پزیشکە هێرشکردنە سەر نەخۆشخانە و ناوەندەکانی فریاکەوتن بە پێشێلکاریی جەنگ دەناسێنێت.