مانگی سووری ئێران: 11 هەزار کاژێر راوێژی دەروونی پێشکێش کراوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران رایگەیاند، لە دەستپێکی جەنگەوە زیاتر لە 11 هەزار کاژێر راوێژ و پشتیوانیی دەروونی بە هاوڵاتیان دراوە.
 
دکتۆر میسم ئەفشار سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران گوتی؛ لە سەرەتای جەنگەوە  138 هەزار و 157 کەس پەیوەندییان بە هێڵی گەرمی 4030ـەوە  کردووە خزمەتگوزاری دەروونییان پێشکێش کراوە.
 
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سوور گوتی، ژمارەیەک پسپۆڕی پزیشکی و هاوڵاتیانی ئێرانیی نیشتەجێی ئەمریکا، ئامادەیی خۆیان بۆ گەڕانەوە و بەشداریکردن لە کەمپەینی 'ئێرانەکەمان' و یارمەتیدانی خەڵک دەربڕیوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆپێشاندانێکی پزیشکانی خولاو لە ساڵی رابردوو.

هەفتەی داهاتوو پزیشکانی خولاوی بەریتانیا بایکۆت دەستپێدەکەن

سەندیکای پزیشکانی بەریتانیا لە 7ـی ئەم مانگەوە مانگرتنی پزیشکانی خولاو رادەگەیێنێت، ئەمە دەبێتە پانزەمین مانگرتن لە ساڵی 2023ـەوە کە داواکارییەکانیان زیادکردنی ستافی پزیشکی و زیادکردنی مووچەی مانگانە و کەمکردنەوەی ژمارەی کارکردنی ستافە پزیشکییەکان بووە.