رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریخستووە، وەرزش تایبەت بە بەهێزکردن و هاوسەنگی لە ماڵەوە، دەتوانێت بەشێوەیەکی بەرچاو مەترسیی پەککەوتن لە بەساڵاچوواندا کەمبکاتەوە، بەتایبەتی لەو کەسانەی کە بە هێواشی دەڕۆن.
توێژینەوەکە کە لەلایەن پەیمانگای توێژینەوەی تەندروستیی ڤانکۆڤەر کۆستاڵ (VCHRI) لە ئەمریکا لەسەر بەساڵاچووانی سەروو تەمەن 70 ساڵی کراوە بە شێوەی هەڕەمەکی دابەشکران بەسەر دوو گروپدا: گروپی یەکەم پرۆگرامێکی وەرزشیی ماڵەوەیان بۆ دانرا کە گرنگی بە بەهێزکردن و هاوسەنگی دەدا، لە کاتێکدا گروپی دووەم تەنیا رێنمایی ستانداردیان وەرگرت، بۆیان دەرکەوت، ئەو بەشداربووانەی کە خێرایی رۆیشتنیان لە 0.8 مەتر لە چرکەیەکدا کەمتر بووە، دوای شەش مانگ لە دەستپێکردنی پرۆگرامەکە، رێژەی پەککەوتنیان بە نزیکەی 35% کەمیکردووە بە بەراورد بەوانەی خێرایی رۆیشتنیان ئاسایی بووە.
د. تێرێسا لیو سەرپەرشتی توێژینەوەکە دەڵێت، "پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان تەندروستیی جەستەیی و هزریماندا هەیە، وەرزشکردن رێگەیەکی نایابە بۆ رێگریکردن لە پەککەوتن، چونکە پشتگیری لە جەستە و مێشکیش دەکات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ