فریاکەوتنی ئێران: زیاتر لە 330 ناوەندی تەندروستی زیانیان بەرکەوتووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بنکەکانی فریاکەوتنی ئێران و بەتایبەتیش تاران کراونەتە ئامانج. دەزگای فریاکەوتنی ئێران دەڵێ، زیاتر لە 330 ناوەندی تەندروستی زیانیان بەرکەوتووە. هەروەها 48  ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریش تێکشکێنراون.
 
د. جەعفەر میعادفەڕ، سەرۆکی دەزگای فریاکەوتنی ئێران دەڵێت ''بەداخەوە لەکاتی خزمەتکردنی کارمەنداندا 24 شەهیدمان پێشکێشی گەلی ئازیزمان کرد، کە سێ کەسیان لە فریاکەوتن بوون و ئەوانی دیکەش لە بەشە جیاوازەکانی تەندروستی. لە بەشی تەندروستی، دەرمان و خۆراک هەمووان لە پزیشک و پەرستار و تەکنیککار 114ـیان برینداربوون کە 74ـیان لە بەشەکانی فریاکەوتن بوون''.
 
سەرەڕای ئەم وێرانکارییانە، تەندروستیی ئێران بەردەوامە لە کردنەوەی سەنتەری نوێی تەندروستی و بەرپرسان دەڵێن، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان باش دەڕۆن بەڕێوە.
 
عەلی رەزا رەئیسی، یاریدەدەری وەزیری تەندروستیی ئێران دەڵێت: ئێمە خزمەتگوزارییەکانمان لە قەیران و کێشەکانیشدا بەردەوامن و کاری ئاسایی رۆژانە و تەنانەت پەرەپێدانی کەرتی تەندروستیش نەوەستاون. پێویستە هەموو خەڵک بە کەرتی تەندروستیشەوە هەست بە ئاسوودەیی بکەن لەڕووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی چاودێری تەندروستی و دەرمان، نەخۆشخانە، بنکە تەندروستییەکان و کوتان کە ئەمانە بە باشی ئەنجام دەدرێن.
 
بەپێی دەزگای FDAـی ئێران، 97٪ـی پێداویستییەکانی دەرمان و چارەسەر لە نێوخۆی ئێراندا بەرهەم دەهێندرێن. بەڵام هێرشەکانی سەر کۆگە و کارگەکانی بەرهەمهێنانی دەرمان ئەمەی کەم کردووەتەوە و دەزگاکە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، کاردانەوەیان هەبێت.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆپێشاندانێکی پزیشکانی خولاو لە ساڵی رابردوو.

هەفتەی داهاتوو پزیشکانی خولاوی بەریتانیا بایکۆت دەستپێدەکەن

سەندیکای پزیشکانی بەریتانیا لە 7ـی ئەم مانگەوە مانگرتنی پزیشکانی خولاو رادەگەیێنێت، ئەمە دەبێتە پانزەمین مانگرتن لە ساڵی 2023ـەوە کە داواکارییەکانیان زیادکردنی ستافی پزیشکی و زیادکردنی مووچەی مانگانە و کەمکردنەوەی ژمارەی کارکردنی ستافە پزیشکییەکان بووە.