رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی گەشە و خۆراکی منداڵان، چەند رێنماییەکی گرنگ لەبارەی خۆراکی تەندروستی منداڵان دەخاتەڕوو و هۆشداری دەدات لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی خۆراکی ناتەندروست و بەکارهێنانی شاشەکان لە کاتی ژەمەکاندا.
ئەمڕۆ دووشەممە 4-5-2026 د. تارا عەلی، پسپۆڕی گەشە و خۆراکی منداڵان لە بوڵتەنی تەندروستی گوتی "خۆراکی سەرەکیی منداڵ تاوەکو تەمەنی شەش مانگی تەنیا شیرە، بەڵام دوای شەش مانگی پێویستە وردە وردە خۆراکی پێبدرێت، ئامانج لەم کارە ئەوەیە کە منداڵەکە بە تامە جیاوازەکان رابێت، تاوەکو دەگاتە تەمەنی یەک ساڵ و دەتوانێت سێ ژەمی سەرەکی و دوو ژەمی لاوەکی لەگەڵ شیر بخوات."
د. تارا عەلی ئاماژەی بە قاپی تەندروستیی منداڵان کرد کە لە پێنج گرووپی سەرەکیی خۆراک پێکدێت: "سەوزەوات، دانەوێڵە (وەک شۆفان و برنج)، پڕۆتین (وەک هێلکە، چەرەس و گۆشتی مریشک)، میوە، هەروەها شیر و بەرهەمەکانی."
د. تارا هۆشداری دا و گوتی "ئەگەر منداڵ لە سەرەتای تەمەنییەوە فێری خواردنی شیرین، سوێر و چەور بوو، ئەوا کاریگەریی نەرێنی لەسەر فرەجووڵەیی، کەمیی سەرنج و وەستانی گەشەی مێشکی دەبێت."
یەکێکی دیکە لە رێنماییە گرنگەکانی د. تارا عەلی ئەوەبوو کە "نابێت منداڵ لەکاتی ژەمەکاندا سەیری شاشەکان بکات، چونکە لەو کاتەدا سەرنجی لەسەر تام، هەستی برسێتی نامێنێت و ئەمەش کاریگەریی لەسەر گەشەی مێشکی دادەنێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ