هیندستان دەرمانێکی کۆکە بەهۆی گیانلەدەستدانی منداڵانەوە قەدەخە دەکات؛ 'فڕێی بدەن'

05-10-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی بەرپرسانی خۆجێیی، لانیکەم سێ ویلایەتی هیندستان فرۆشتنی دەرمانێکی کۆکەیان قەدەخە کرد، دوای ئەوەی چەند منداڵێک گیانیان لەدەستدا، کە گومان دەکرێت بەهۆی خواردنەوەی ئەو دەرمانەوە بووبێت.
 
گیانلەدەستدانی لانیکەم 9 منداڵ لە کۆتایی مانگی ئابەوە لە ویلایەتەکانی مادیا پرادیش و راجستان، کە هەموویان تەمەنیان لەخوار 5 ساڵانەوە بووە، بە دەرمانێکی کۆکەوە بەستراوەتەوە کە پزیشک بۆی نووسیبوون.
 
رۆژی شەممە وەزارەتی تەندروستیی هیندستان رایگەیاند، پشکنینە تاقیگەییەکان بۆ ئەو نموونانەی دەرمانەکە کە منداڵەکان خواردبوویانەوە، دەریانخستووە ماددەی دایئێسلین گلایکۆڵ (DEG)یان تێدابووە، کە ماددەیەکی ژەهراوییە و لە پیشەسازیدا بەکاردێت و خواردنەوەی تەنانەت بڕێکی کەمیشی دەتوانێت مرۆڤ بکوژێت.
 
وەزارەتەکە لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "نموونەکان دەرکەوتوون کە ماددەی DEGـیان تێدایە بە رێژەیەک کە لە ئاستی رێگەپێدراو زیاترە."
 
بەرهەمەکە بەناوی بازرگانیی "دەرمانی کۆکەی کۆڵدریف" (Coldrif Cough Syrup) دەفرۆشرا و لەلایەن کۆمپانیای "سریسان فارما"وە (Sresan Pharma) لە کارگەیەکی ویلایەتی تامیل نادوی باشووری وڵات بەرهەمهێندرابوو.
 
مۆهان یاداڤ، سەرۆکوەزیرانی ویلایەتی مادیا پرادیشی نێوەڕاستی هیندستان، کە زۆربەی ئەوانەی بە دەرمانەکە گیانیان لەدەستداوە لەوێ بوون، گوتی، "فرۆشتنی ئەم دەرمانە لە سەرانسەری مادیا پرادیش قەدەخە کراوە."
 
هەروەها گوتیشی، "فرۆشتنی بەرهەمەکانی دیکەی ئەو کۆمپانیایەش کە دەرمانەکە بەرهەم دەهێنێت، قەدەخە دەکرێت."
 
بەگوێرەی راپۆرتی میدیا خۆجێیەکان، بەرپرسانی ویلایەتەکانی تامیل نادو و کیرالاش فرۆشتنی بەرهەمەکەیان قەدەخە کردووە.
 
لە ساڵانی رابردوودا، ئەو دەرمانانەی کۆکە کە لە هیندستان بەرهەمدەهێنرێن، کەوتوونەتە ژێر چاودێریی وردی جیهانییەوە، بەهۆی تۆمارکردنی گیانلەدەستدان لە سەرانسەری جیهان کە بە بەکارهێنانیانەوە بەستراونەتەوە، لەوانەش گیانلەدەستدانی زیاتر لە 70 منداڵ لە گامبیا لە ساڵی 2022.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارداشیان - د. دانیاڵ

پزیشکێک زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی تەندروستیی کیم کارداشیان ئاشکرا دەکات

پزیشکە تایبەتییە دەروونییەکەی کیم کارداشیانی 45 ساڵ لەبارەی دۆخی ئەو خانمە بەنێوبانگە دەڵێت: بەشی پێشەوەی مێشکی بۆشایی تێکەوتووە کە ناڕێکی دەخاتە یادگە، پلاندانان، بڕیاردان و جووڵەی خۆویستانەی کارداشیان.