رووداو - تەندروستی
وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگیان دژی ئێران هەزار و 163 بریندار تۆمار کراون، کە 123ـیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و بەشێکیاشیان لە ژێر چاودێریی چڕدان.
وەزارەتەکە داوا لە بەساڵاچووان دەکات، لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و هەمیشە لە شوێنە پارێزراو و دوور لە مەترسیی مووشەکییەکان بن، پاشانیش داوای پەیوەندیکردنی هەنووکەیی لەلایەن هەر کەسێکەوە دەکات کە تووشی گرژی و نیشانەی تووند بوونەتەوە.
بەرپرسێکی تەندروستیی ئیسرائیل دەڵێ، سەدان نەخۆشیان خستوونەتە ژێرزەمینەکان بۆ ئەوەی پارێزراو بن و هۆشداری لە گواستنەوەی نەخۆشی دەدات.
د. هاگار میزراحی، سەرۆکی بەشی پزیشکیی گشتی لە تەندروستیی وڵاتەکە دەڵێت: مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەنێو ئەو نەخۆشانە هەیە کە لە نەخۆشخانەکانەوە براونەتە گەراجی ئۆتۆمبێل و ژێزەمینەکان بۆ ئەوەی پارێزراو بن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ