نەخۆشخانەی حەمەد : لە ناوچە جەنگییەکاندا رێژەی تووشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن زۆرە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە قەتەر دەریدەخات، جەنگ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر تەندروستیی دڵ هەیە و ئەو شوێنانەی جەنگی لێیە، نەخۆشییەکانی شەکرە، بەرزەپەستانی خوێن و کێشەکانی دڵ بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکەن.
 
توێژینەوەکە لەلایەن نەخۆشخانەی حەمەد لە قەتەر کراوە و ئاماژە بەوە دەکات، لە ناوچە جەنگییەکاندا رێژەی تووشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن، شەکرە و نەخۆشییەکانی مێتابۆلیزم بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات، گوشاری دەروونیی لە جەنگدا، تەنانەت لەو کەسانەشدا کە لە دوورەوە سەیری رووداوەکان دەکەن و خەمی کەسوکاریانە، کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی دڵیان دادەنێت.
 
دکتۆر محەممەد ئەلحیجی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ، دەڵێت: "زیانەکانی جەنگ تەنیا برینداربوون نییە، بەڵکو کێشەی دڵیش دروست دەکات کە رەنگە بۆ چەندین ساڵ لەگەڵ مرۆڤدا بمێنێتەوە."
 
د. محەممەد ئەلحیجی گوتیشی هیوادارم ئەم توێژینەوەیە ببێتە هۆی زیادکردنی هۆشیاری لەسەر ئەو راستییەی کە بارودۆخی سیاسی و جەنگەکان، دەرەنجامی تەندروستیی مەترسیداریان هەیە کە دەبێت بۆ بەرژەوەندیی هەمووان رەچاوبکرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی بۆردوومانکردنی ئێران.

پزیشکێک بۆ هاونیشتمانییان: مەهێڵن ئالوودەی هەواڵەکانی جەنگ بن

پزیشکێک لەبارەی دۆخێکی تایبەتی دەروونییەوە لەبارەی بینەربوون و بەدواداچوونی هەواڵەکانی جەنگ دەڵێ، بەدواداچوونی بەردەوام و سات بە ساتی هەواڵەکانی جەنگ تەنیا وەکو ئاگاداربوون لە رووداوەکان نامێنێتەوە، بەڵکو دەبێتە هۆی گوشاری دەروونی و تووڕەبوون.