دەزگای ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا: دوو تووشبووی نوێی ئاوڵەی مەیموون تۆمارکران

06-11-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

دەزگای ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا رایدەگەیێنێت، دوو تووشبووی نوێی ئاوڵەی مەیموونیان تۆمارکردووە؛ ئەمەش دوای راگەیاندنی کەمتر لە هەفتەیەک لە یەکەم کەیسی تووشبوو لە وڵاتەکە دێت.
 
دەزگای ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا UKHSA ئاشکرای دەکات، یەکێک لەو دوو تووشبووە چووە بۆ ئەفریقا و تووشبووەکەی دیکەش بەرکەوتەی بووە، رێنوێنیکاری پزیشکیی دەزگاکەش دەڵێت، لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی تووشبووانی نەخۆشییەکە و پێشگیریکردن لە بڵاووبوونەوەی زیاتر.
 
پڕۆفیسۆر سوزان هۆپکینز، رێنوێنیکاری پزیشکیی UKHSA دەشڵێت: ''ئەم جۆرە نوێیەی ئاوڵەی مەیموون بە خێرایی دەگوازرێتەوە، بەڵام دۆخەکە لە بەریتانیا لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە''.
 
بەپێی تەندروستیی وڵاتەکە، تاوەکو ئێستا سێ تووشبووی گۆڕاوە نوێیەکەی ئاوڵەی مەیموون تۆمارکراون، بەپێی WHO: ئەمساڵیش لە ئەفریقا نەخۆشییەکە بە فراوانی سەریهەڵدا و 45 هەزار و 674 تووشبوو تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە هەزاریان گیانیان لەدەستداوە.

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەیەک بۆ بەڕێکردنی سەری ساڵێکی تەندروست. وێنە: TriageLogic

پسپۆڕێک رێنوێنییە تەندروستییەکانی نزیکبوونەوە لە سەری ساڵ باسدەکات

پسپۆڕێکی پزیشکیی خێزانی لە ئەمریکا دەڵێت: زۆرخۆری لەم ماوانەدا زیاددەکات کە زۆرجار لێکەوتەی درێژخایەن و مەترسیدار دروستدەکەن، لەبارەی پەتاکانیشەوە گوتی، نەچوونە شوێنی قەرەباڵخ و دەستشووشتنی بەردەوام رێگەی سەرەکین بۆ پێشگیرییان.