رێکخراوێکی نوێ بۆ منداڵانی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان دامەزرا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
تەرزە بۆتانی، سەرۆکی رێکخراوی ئامێزی ئۆتیزم
تەرزە بۆتانی، سەرۆکی رێکخراوی ئامێزی ئۆتیزم
A+ A-
رووداو - تەندروستی

رێکخراوێکی نوێ بە ناوی "ئامێزی ئۆتیزم" تایبەت بە منداڵانی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان دامەزرا کە ئامانجی سەرەکی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەیە لەبارەی ئۆتیزم.
 
تەرزە بۆتانی، سەرۆکی رێکخراوی ئامێزی ئۆتیزم، لەبارەی ئەزموونی خۆیەوە دەڵێت، "کەمتر لە 24 کاژێر زانیم منداڵەکەم ئۆتیزمی هەیە و بوونی منداڵێکی ئۆتیزم کاریگەریی دەروونیی لەسەر من دروستکرد."
 
تەرزە بۆتانی ئاماژەی بەوەشکرد، کەمیی سەنتەری حکومی بۆ ئۆتیزم، گرانیی نرخی سەنتەرە تایبەتەکان و بوونی تووندوتیژی لە هەندێک سەنتەردا، بەشێکن لەو کێشە و گرفتانەی رووبەڕووی خێزانی منداڵانی ئۆتیزم دەبنەوە.
 
تەرزە بۆتانی، جەختی لەوە کردەوە کە منداڵی ئۆتیزم پێویستی بە راهێنانی بەردەوام هەیە و گوتی، "گرانیی نرخی سەنتەرەکانی ئۆتیزم گرفتێکی گەورەیە."
 
بەگوێرەی ئامارەکان، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 4 هەزار منداڵی ئۆتیزم هەن کە ئەمەش پێویستیی گرنگیدانی زیاتر بەم توێژە دەخاتەڕوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە