کلینیکاست؛ جگەرە 100٪ کەسی جگەرەکێش تووشی شێرپەنجە دەکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. جەنگی ساڵەیی - ئێسکەپەیکەرێکی جگەرەکێش - د. هونەر رێبوار.
د. جەنگی ساڵەیی - ئێسکەپەیکەرێکی جگەرەکێش - د. هونەر رێبوار.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پۆدکاستی ئەم هەفتەیەی کلینیکاست لەبارەی ئەو خووە ناتەندروستانە بوو کە رۆژانە خەڵک دەیانکەن و بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەبنە هۆی شێرپەنجە، خانمێک دەپرسێت، پاکەتێک جگەرە هۆکارە بۆ شێرپەنجە؟... وەڵامەکەش لە سەرەتای پۆدکاستەکەیە.
 
د. جەنگی ساڵەیی، پسپۆڕ و راوێژکاری نەخۆشیی شێرپەنجە میوانە و دەڵێت: جگەرەکێشان 100٪ تووشی شێرپەنجەت دەکات و ئەگەر کەسێک تەمەنی درێژ بێت و بە نەخۆشیی دیکە نەمرێت و جگەرەکێشیش بێت، ئەوا هەر تووشی شێرپەنجە دەبێت.
 
د. جەنگی ساڵەیی ئاماژە بە شێرپەنجەی سییەکان دەدات و دەڵێ، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە کەسانی جگەرەکێش روودەدات، تەنانەت کۆئەندامەکانی دیکەش ئەگەری تووشبوونیان زۆرە.
 
باسی شەکریش دەکرێت و پسپۆڕەکە گوتی، ''شەکر هانی خانە شێرپەنجەییەکان دەدات کە باشتر گەشە بکەن، هەروەها شەکر دەبێتە هۆی قەڵەوی، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات''.
 
گۆشتی سووریش بە یەکێک لە خۆراکە شێرپەنجەییەکان دانرا کە ئەگەر زۆر بخورێت یاخود سووربکرێتەوە لەنێو رۆنێکی کۆن یانیش لەکاتی برژاندندا بسووتێندرێت و مادەی رەشی لەسەر دروستببێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە