رووداو - تەندروستی
بەرپرسێکی باڵای تەندروستیی چین داوا لە هاووڵاتییان دەکات گرنگیی زیاتر بە خۆپارێزی لە شێرپەنجە بدەن و پشکنینی پێشوەختە ئەنجامبدەن، چونکە دەستنیشانکردنی زوو کلیلی سەرکەوتنە بەسەر نەخۆشییەکەدا.
لێی هایچاو وەزیری کۆمیسیۆنی تەندروستیی نیشتمانیی چین، رایگەیاند، " زۆرێک لە تووشبووانی شێرپەنجە کاتێک دەستنیشان دەکرێن کە نەخۆشییەکە گەیشتووەتە قۆناخە کۆتاییەکان، ئەمەش کاریگەریی چارەسەر کەمدەکاتەوە و تێچووەکانیش زیاد دەکات."
لێی هایچاو دەڵێت "شێرپەنجە ترسناک نییە ئەگەر زوو دەستنیشان بکرێت."
وەزیری کۆمیسیۆنی تەندروستیی چین، خووە ناتەندروستەکانی وەک جگەرەکێشان، خواردنەوەی کحولییەکان، خۆراکی ناتەندروست و کەمبوونەوەی چالاکیی جەستەیی بە هۆکاری سەرەکیی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە دانا.
لێی هایچاو، چەند رێنماییەکی تایبەتیشی بۆ پشکنینی پێشوەختە خستەڕوو:
شێرپەنجەی سییەکان: ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرووی 50 ساڵە و جگەرەکێشن یان لە خێزانەکەیاندا کەسێک تووشی شێرپەنجەی سییەکان بووە، پێویستە ساڵانە پشکنینی CT سکان ئەنجامبدەن.
شێرپەنجەی کۆڵۆن: ئەو کەسانەی مەترسیی تووشبوونیان بەم جۆرەی شێرپەنجە هەیە، پێویستە هەر 3 بۆ 5 ساڵ جارێک پشکنینی کۆڵۆنۆسکۆپی (هەناوبینی کۆڵۆن) بکەن.
شێرپەنجەی گەدە: ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرووی 45 ساڵە و بە رێژەیەکی زۆر کحول دەخۆنەوە یان کێشەی گەدەیان هەیە، پێویستە بەشێوەیەکی رێکخراو پشکنینی هەناوبینی گەدە ئەنجامبدەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ