توێژینەوەیەک: کرێکارانی ساڵۆنی نینۆک بەرکەوتەیان لەگەڵ چەندین مادەی زیانبەخشدا هەیە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئوستڕاڵیا دەریدەخات کرێکارانی ساڵۆنی نینۆک بەرکەوتەیان لەگەڵ چەندین ماددەی کیمیایی زیانبەخشدا هەیە کە مەترسیی بۆ سەر تەندروستییان درووست دەکات.
 
زانکۆی مۆناش لە ئوستڕاڵیا ئاماژە بەوەدەکات کرێکارانی ساڵۆنی نینۆک بەرکەوتەیان لەگەڵ چەندین مادەی مەترسیداری وەک triphenyl phosphate و پێکهاتە ئۆرگانییە هەڵماوییەکان (VOCs) لەنێویاندا toluene، methyl methacrylate و acetone کە دەبنە هۆی سەرئێشە، رشانەوە، خەواڵوویی، هەستەورەی چاو، هەناسەتەنگی و کێشەی پێست هەیە.
 
شەمشاد کاراتێلا پسپۆڕی ژینگەیی لە زانکۆی مۆناش دەڵێت، "توێژینەوەکەمان نیشانەکانی وەک خورانی لووت، گەروو، سییەکان و پێست، هەروەها کێشەی هەناسەدان و سەرئێشەیان لەنێو کرێکاراندا تۆمار کردووە، بەڵام پێویستی بە توێژینەوەی بەهێزتر هەیە بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی بەرکەوتن و تێگەیشتن لە هەموو مەترسییە تەندروستییەکان."
 
پسپۆڕان جەخت لەسەر گرنگیی هەواگۆڕکێی باش لە ساڵۆنەکاندا دەکەنەوە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی مادە زیانبەخشەکان. د. میشێل وۆنگ پسپۆڕی کیمیا دەڵێت، "هەواگۆڕکێی باش گرنگترین رێکاری سەلامەتییە کە خاوەنکارەکان دەتوانن جێبەجێی بکەن."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵوەرینی قژ. وێنە: Getty Images

رەنگە تۆ بەهۆی یەکێک لەم 14 هۆکارە، قژت هەڵبوەرێت؛ دڵەڕاوکێی جەنگ یەکێکیانە

هەڵوەرینی قژ لەوانەیە بەهۆی گوشاری دەروونی، دەرمان یان بۆماوەییەوە رووبدات. دەکرێت هەمیشەیی بێت، ئەمەش بەپێی هۆکارەکەی دەگۆڕێت، بەڵام هەندێک هۆکار هەن کە رەنگە ئاسایی بن وەکو کاریگەریی لاوەکیی دەرمان و چارەسەری دیکە یاخود بەساڵاچوون.