رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئۆکڕاینا دەریدەخات، گوشاری درێژخایەنی جەنگ پرۆسەی پیریی بایۆلۆجیی خانمان نزیکەی 11 ساڵ خێراتر دەکات و مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە زیاد دەکات.
بەگوێرەی توێژینەوەکە کە لەلایەن سەنتەری نیشتمانی بۆ زانست لە ئۆکڕاینا کراوە، تەمەنی بایۆلۆجیی ئەو خانمانەی لەژێر گوشاری جەنگدا بوون، بە تێکڕا 10.8 ساڵ لە تەمەنی راستەقینەیان زیاتر بووە، لە کاتێکدا پێش جەنگ جیاوازییەکی ئەوتۆ بەدی نەکراوە.
توێژینەوەکە دەریخستووە، ئاستی شەکری خوێنی خانمان لە کاتی جەنگدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بووە، پێش جەنگ تەنیا 6%ـی خانمان شەکری خوێنیان بەرز بووە، بەڵام لە کاتی جەنگدا رێژەکە بۆ 19% بەرزبووەتەوە. هەروەها، بەرگریی جەستەیان بۆ شەکر لە 10%ـەوە بۆ 25% زیادیکردووە.
د. ئیرڤین ئەسانۆڤ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "لە کاتی جەنگدا، گۆڕانکاری بەهێز لە لێدانی دڵ یان پەستانی خوێندا رووینەداوە، بەڵام کەمبوونەوەیەکی بەرچاو لە (HRV) بەدی کراوە، کە ئاماژەیە بۆ تێکچوونی باڵانسی کۆئەندامی دەماریی و گوشاری بەرز."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ