رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی ڤێتێرنەری رایدەگەیێنێت، پێویستە پارێزگاری لە مافی ئاژەڵان بکرێت و هەرکەسێک ئازاریان بدات، وەک تاوانبار مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
د. بەيان عەقيل لە بوڵتەنی تەندروستی گوتی، نەزۆکردنی ئاژەڵان سوودی هەیە چونکە کەس نییە ئاگایان لێیان بێت، ئاژەڵە ماڵییەکان لەبن نایێن بۆیە دەتوانرێت نەزۆک بکرێن.
ئەو پزیشکە ڤێتێرنەرییە باس لەوە دەکات، دیاردەی فڕێدانی ئاژەڵی ماڵی زۆربووە و نابێت ئاژەڵێک وەکو حەزێکی کاتی یان بۆ وێنەیەک بەخێوبکرێت، بەڵکو دەبێت وەکو بەشێک لە خێزانەکەت سەیری بکرێت.
د. بەيان، رێنماییدەدات دەڵێت "ئەگەر ناتوانیت ئاژەڵ بەخێویبکەی فڕێی مەدە و بگەڕێ بەدوای کەسێکی باش کە بتوانێت بەخێویبکات و ئاگاداری بێت، ئاژەڵ مەکڕە بەڵکو بەدوای ئاژەڵێک بگەڕێ کە دەیانەوێت بیبەخشن".
لە کۆتاییدا د. بەيان عەقيل جەخت دەکاتەوە، "هەرکەسێک ئازاری ئاژەڵان بدات تاوانبارە و پێویستە وەکو تاوانبار مامەڵەی لەگەڵ بکرێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ