رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهان رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی مەترسیداری کۆئەندامی هەناسە لە کەشتییەکی گەشتیاریدا لە ئۆقیانووسی ئەتڵەسی، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی رێکخراوەکە، پێدەچێت لانیکەم 6 کەس تووشی هانتاڤایرۆس بووبن، کە یەکێکیان لە تاقیگەدا پشتڕاستکراوەتەوە و پێنج حاڵەتی دیکەش گومانیان لێدەکرێت, لەو ژمارەیەش سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەیان لەژێر چاودێریی چڕدایە لە ئەفریقای باشوور.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت: "لێکۆڵینەوەی ورد بەردەوامە، لەنێویاندا پشکنینی تاقیگەیی زیاتر و لێکۆڵینەوەی پەتازانی و پشتیوانیی پزیشکی پێشکێشی گەشتیاران و تیمی کەشتییەکە دەکرێت, هەروەها کار لەسەر دیاریکردنی زنجیرە بۆماوەییەکەی ڤایرۆسەکە دەکرێت."
رێکخراوەکە ناوی کەشتییە گەشتیارییەکەی ئاشکرا نەکردووە و هیچ زانیارییەکی دیکەی بڵاونەکردووەتەوە.
هانتاڤایرۆسەکان جۆرێکن لە ڤایرۆس کە بەزۆری لەڕێگەی بەرکەوتن لەگەڵ میز، لیک یان پیسایی مشک و جرزی تووشبووەوە بڵاودەبنەوە. تووشبوون بە هانتاڤایرۆس دەگمەنە، بەڵام دەبێتە هۆی هەوکردنی مەترسیداری کۆئەندامی هەناس
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ