رووداو - تەندروستی
وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایدەگەیێنێت، لە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکادا 14 ئەمبوڵانس کراونەتە ئامانج و 18 سەنتەری فریاگوزاریی سەرەتاییش وێران کراون.
بەپێی تەندروستیی ئێران شەوی رابردوو کارمەندانی بنکەیەکی فریاکەوتنی رۆژئاوای پارێزگای تاران کراوەتە ئامانج و ئەمبوڵانسەکەیان سووتا.
هاوکات بەپێی وەزارەتەکە، 200 منداڵ، 200 ژن کوژراون کە بە شەهید ناویان دەبات، پاشانیش برینداربوونی زیاتر لە 10 هەزار هاووڵاتیی سڤیل باس دەکات.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایدەگەیێنێت، لە سەرەتای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان، 10 کارمەندی تەندروستییان کوژراون و بە ''شەهید'' ناویان دەبات.
تەندروستیی ئێران ئاشكرای دەکات، ژمارەی قوربانییانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەنێو کارمەندانی تەندروستی و پزیشکان زیاد دەکەن و تاوەکو ئێوارەی رۆژی هەینی 6-3-2026، ژمارەکە 10 کوژراوی تۆمار کردووە.
مانگی سووری ئێران رایگەیاند: "لە ماوەی یەک هەفتەی جەنگ و دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکان، 11 بنکەی مانگی سووری ئێران لە شارە جیاوازەکان زیانیان بەرکەوتووە.''
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ