پسپۆڕێکی ژینگە: دەکرێت پیسبوونی هەوای تاران کاریگەریی نەرێنی لەسەر هەرێمی کوردستان هەبێت

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
دکتۆر لونا خالید - د. ساڵح نەجیب
دکتۆر لونا خالید - د. ساڵح نەجیب
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی ژینگە رایگەیاند، لێکەوتەکانی جەنگ لەسەر کۆئەندامی هەناسە زۆرن و بەگوێرەی جۆری تەقەمەنییەکە کاریگەرییەکانیان دەگۆڕێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 9-3-2026 د. ساڵح نەجیب، پسپۆڕی ژینگە لە بوڵتەنی تەندروستی رایگەیاند تەقەمەنییەکان کۆمەڵێک پێکهاتەی مەترسیدار دەردەدەن و هەندێکجار مادەی تیشکاوەریشی تێدایە کە مەترسییەکان زیاتر دەکات، ئەو پێکهاتە کیمیاییانەی نێو تەقەمەنییەکان رێگری دەکەن لە گەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بە ئەندامەکانی جەستە، کاتێکیش کۆئەندامی هەناسە لاواز و ناتەندروست بوو، کاریگەریی لەسەر کۆئەندامەکانی دیکەش دەبێت.
 
ئەو پسپۆڕەی ژینگە هۆشداریی دا لە پیسبوونی هەوا و گوتی، "بەرگە هەوا سیستمێکی داینامیکی گۆڕاوە، کاتێک هەر پێکهاتەیەکی گازی دەچێتە نێو هەوا، پێکهاتەی نوێی زیانبەخش دروستدەکات و کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسە دەبێت."
 
د. ساڵح نەجیب نموونەی بە پیسبوونی هەوای تاران هێنایەوە کە دەکرێت کاریگەریی هەبێت لەسەر هەرێمی کوردستان و تێکەڵی بەرهەمە رووەکی و خۆراکییەکان ببێت.
 
د. ساڵح نەجیب باسی لە رێکارەکانی خۆپارێزی کرد و گوتی، "رووپۆشی سەوزایی کاریگەریی زۆری هەیە لە کەمکردنەوەی هەوای پیس، منداڵان و بەساڵاچووان زیاتر کاریگەریی هەوای پیسیان لەسەرە، بۆیە باشترە ماسک بەکاربهێنن بۆ داپۆشینی قورگ، لووت و دەمیان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەرمانەکە و دۆناڵد ترەمپ.

فرۆشی ئەو دەرمانەی دۆناڵد ترەمپ بە مەترسی لەسەر خانمانی دووگیان ناویبرد، کەم بووەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ لەڕووی ئابوورییەوە دەریدەخات، فرۆشی ئەو دەرمانەی کە سەرۆکی ئەمریکا گوتی، ''لە ماوەی دووگیانیدا بەکارنەیەت و ئەگەری وەچەخستنەوەی ئۆتیزم زیاد دەکات'' کەم بووەتەوە و ئێستا خانمانی دووگیان بەکاریناهێنن.