پسپۆڕێک هەڵەباوەکانی ئەنجامدانی جوانکاریی پێش بۆنە و جەژنەکان رووندەکاتەوە

08-04-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. سایە سامی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری. وێنە: رووداو
د. سایە سامی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری رایدەگەیێنێت، بەهۆی هەڵەبەکارهێنانی دەرمان و ئەنجامدانی جوانکاری بەشێوەی نازانستی، دەکرێت نیشانە و پەڵەی هەمیشەیی لەسەر پێست دروستببێت، چەند رێگەیەکیش بۆ درەوشانەوەی پێست ئاشکرادەکات.
 
ئەمڕۆ 8ـی نیسانی 2024 د. سایە سامی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لە بوولتەنی تەندروستیدا گوتی، سێ رۆژ پێش جەژن و بۆنەکان هیچ جوانکارییەک نەکرێت و روونیشی دەکاتەوە، هەڵە بەکارهێنانی دەرمانەکانی جوانکاری، دەشێت پێست بسووتێنێت.
 
د. سایە سامی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری دەڵێت: ''بەکارهێنانی هەر دەرمانێک یاخود دەرزییەک بۆ سپیکردنەوە و پاککردنەوەی پێست، دەشێت هەندێک نیشانە لەدوای خۆی بەجێبهێڵێت''، بۆیە جەخت لەوەدەکاتەوە کە سێ رۆژ پێش جەژن و بۆنەکان هیچ جوانکارییەک نەکرێت، تەنانەت بۆیەکردنی قژیش.
 
ئەو پسپۆڕە دەشڵێت: ''تێکەڵکردنی میوە و سەوزەکان و ئامادەکردنیان لە شێوەی ماسک و بەکارهێنانی بۆ روخسار کارێکی نازانستی و هەڵەیە، چونکە دەشێت ببێتەهۆی هەستیاری و لەگەڵ پێستی کەسەکە نەگونجێت''.
 
هاوکات د. سایە تەنیا پێشنیازی بەکارهێنانی ماسکی شێدارکەرەوە دەکات کە ئاساییە بەبێ راوێژی پزیشک بەکاربێت، بەڵام ''هەفتەی جارێک''.
 
د. سایە سامی چەند رێگەیەک بۆ هەبوونی پێستێکی درەوشاوە رادەگەیێنێت وەکو 'شۆردن و پاراستنی پاکوخاوێنیی روخسار، رێکخستنی کاتی خەو، خواردنی خۆراکی تەندروست، دوورکەوتنەوە لە خۆراکە خێراکان و بایەخدانی زیاتر بە ئاوخواردنەوە'.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا د. سایە سامی گوتی، بەگوێرەی جۆری پێست، جۆر و پێکهاتەی ماسکی روخسار دیاریبکرێت و راوێژ بە کەسانی شارەزا بکرێت.
 
رووداو چەند هاونیشتمانییەکی دواندووە لەبارەی ئەنجامدانی جوانکاری پێش جەژن و بۆنەکان، هاونیشتمانییەک دەڵێت: ''پێش جەژن تەنیا پرچم رەنگدەکەم'' و یەکێکی دیکەش دەڵێت: ''پێش جەژن پیاوان کەمتر بایەخ بە جوانکاریی پێستیان دەدەن''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."