پسپۆڕێکی خوێن هۆشداری دەداتە ئەوانەی دەیانەوێت ژیانی هاوژینی پێکبهێنن

08-05-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. بڕیار سەباح لەکاتی چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ دکتۆر لونا خالید لە ستۆدیۆی سلێمانی
د. بڕیار سەباح لەکاتی چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ دکتۆر لونا خالید لە ستۆدیۆی سلێمانی
A+ A-
رووداو - تەندروستی

هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی تالاسیمیا، پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خوێن لە سلێمانی ئاشکرای دەکات، هاوسەرگیریی لەنێوان هەڵگرانی تالاسیمیا، وەچەی تووشبوو بە نەخۆشییەکە دەخاتەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-5-2025 د. بڕیار سەباح، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، پشکنینی پێش پێکهێنانی ژیانی هاوژینی کاریگەرە بۆ رێگری لە نەخۆشییەکە.
 
د. بڕیار سەباح دەڵێت: لە دوای شەڕەکانی داعش، ئاوارەی زۆر روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و بەشێکی تووشبووان پێکدەهێنن.
 
ئەو پسپۆڕە بەپێی شارەزایی خۆی گوتی، 5٪ـی دانیشتووانی شاری سلێمانی هەڵگری تالاسیمیان، هەر بۆیە پێشنیاز دەکات، پێش پڕۆسەی هاوسەرگیری و هەر لە سەرەتای یەکتر ناسینی کچ و کوڕەکەوە، پشکنینی تالاسیمیا بکرێت بۆ ئەوەی نەگاتە کاتێک کە پەشیمان بوونەوە ئەستەم بێت بۆ هەردوولا.
 
لە زۆرێک لەو وڵاتانەی نەخۆشییەکەیان تێدا باوە، پەنا براوەتە بەر رێگەی چارەسەر و بنبڕکردنی درێژخایەنی گونجاو بۆ ئەوەی نەخۆشییەکە تێیاندا کەم بکرێتەوە، بەتایبەت وڵاتانی ئیتاڵیا، قوبرس و یۆنان کە پەنایان بردۆتە بەر میکانیزمێک کە بتوانن لە 10 ساڵدا نەخۆشییەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
 
بەگوێرەی کۆمەڵەی پسپۆڕانی خوێن لە ئەمریکا نەخۆشیی تالاسیمیا بۆماوەییە و خڕۆکە سوورەکانی خوێن و هیمۆگڵۆبین کەم دەبنەوە، هەروەها هۆکارەکەی نەزانراوە، بەڵام ئەگەر دایک و باوک هەردووکیان هەڵگر بوون ئەوا منداڵی تووشبوویان دەبێت.
 
ئەو ئامارانەی دەست دێسکی تەندروستیی رووداو کەوتوون بەم شێوەیەن؛
 
ژمارەی تووشبووان لە هەولێر ساڵی 2014؛ 760 تووشبوو، تائێستا بووە بە 950 تووشبوو.
 
ژمارەی تووشبووان لە سلێمانی ساڵی 2014؛ 1074 تووشبوو، تائێستا بووە بە 1378 تووشبوو.
 
ژمارەی تووشبووان لە دهۆک ساڵی 2014؛ 450 تووشبوو، تائێستا بووە بە 819 تووشبوو.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.