مانگی رابردوو لە فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی رۆژئاوای هەولێر و رزگاری، 140 گەستراوی سەگ تۆمار کراون

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

مانگی رابردوو لە هەردوو فریاکەوتنەکانی نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر و نەخۆشخانەی رزگاری 140 حاڵەتی گەستنی سەگ تۆمار کراون، لەکاتێکدا ئەم ژمارەیە لە مانگی 10دا 155 حاڵەت بووە.
 
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر رایدەگەیێنێت، لە مانگی 11 (تشرینی دووەمدا) 61 گەستراوی سەگ تۆمار کراون، لە مانگی 10 (تشرینی یەکەمدا) 74 گەستراو بووە. لەبارەی نەخۆشخانەی فێرکاریی رزگاریشەوە؛ مانگی لە مانگی تشرینی دووەمدا 79 و لە مانگی تشرینی یەکەمدا 81 حاڵەتی گەستنی سەگیان تۆمار کردووە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 9-12-2025 د. ئاوارە عومەر، پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتن لە فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر بە رووداوی راگەیاند، گەستنی سەگ ئەو کاتە مەترسیدارترینە کە شوێنی گەستنەکە بەشی سەرەوەی جەستە بێت، چونکە بە خێرایی میکرۆبەکان لە لیکی سەگەکەوە دەگوازرێنەوە مێشکی کەسی گەستراو.
 
د. ئاوارە عومەر دەڵێت: منداڵان گرووپی هەرە مەترسیدارن بۆ گەستنی سەگ و زۆرترینی ئەوانەش بوون کە ژیانیان کەوتووەتە مەترسییەوە. هەر بۆیە ئەو پسپۆڕە هۆشداری دەداتە دایک و باوکان لەوەی، منداڵەکانیان رابهێنن کە نزیکی سەگی بێلانە نەکەون.
 
بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، هاریی سەگ نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و دووچاری کۆئەندامی دەمار دەبێت، هاوکات نەخۆشییەکە مرۆژەڵییە، واتە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.
 
ناوەندەکە ئاشکرای دەکات، نەخۆشیی هاریی سەگ لە رێگەی شلەکانی جەستەوە بەتایبەت لیک و خوێنی کەس یان ئاژەڵی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە و تەنانەت پەیوەندیی راستەوخۆ و گازگرتنیش هۆکارێکی گواستنەوەی نەخۆشییەکەن.
 
نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە سەگ
 
* دەرکەوتن؛ 2 بۆ 4 مانگ
* تا و گەشکە
* هەستیاری بە رووناکی و ئاو
* قورسیی قووتدان و لیکی زۆر
* ئیفلیجی
 
نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە مرۆڤ
 
* دەرکەوتن؛ 2 مانگ بۆ ساڵێک
* ئیفلیجی
* تا و رشانەوە
* قورسیی قووتدان
* هەوکردنی مێشک و کۆئەندامی دەمار
* زیادبوونی لیک
* تێکچوونی باری دەروونی
* گازگرتن
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارداشیان - د. دانیاڵ

پزیشکێک زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی تەندروستیی کیم کارداشیان ئاشکرا دەکات

پزیشکە تایبەتییە دەروونییەکەی کیم کارداشیانی 45 ساڵ لەبارەی دۆخی ئەو خانمە بەنێوبانگە دەڵێت: بەشی پێشەوەی مێشکی بۆشایی تێکەوتووە کە ناڕێکی دەخاتە یادگە، پلاندانان، بڕیاردان و جووڵەی خۆویستانەی کارداشیان.