4 هەڵەتێگەیشتن لەبارەی بەپێ رۆیشتنی منداڵ

10-02-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان ئاشکرای دەکات، رەورەوە کەوتنە سەرپێی منداڵ دوادەخات.

د. ئەمینە تەها، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان دەڵێت: مەرج نییە هەموو منداڵێک لە تەمەنی یەک ساڵیدا بکەوێتەسەر پێ، بەڵکو ئەوە لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی دیکە دەگۆڕێت.
 
ئەو پسپۆڕە چوار هەڵەتێگەیشتن لەبارەی کەوتنە سەر پێی منداڵ راستدەکاتەوە بەم شێوەیە؛
 
''منداڵ لە تەمەنی یەک ساڵیدا پێویستە بروات''
 
گەشەکردنی جووڵە لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی دیکە دەگۆڕێت، هەندێک منداڵ لە 10 مانگیدا زوو پێدەگرن، هەندێکی دیکە تاوەکو تەمەنی 18 مانگی بە پێ دەڕۆن و ئەمەش شتێکی ئاساییە.
 
''ئەو منداڵەی زوو دەست بە ددان هاتن بکات، درەنگ پێ دەگرێت''
 
منداڵ لەوانەیە لە تەمەنی 5 بۆ 7 مانگیدا ددانەکانی دروستبێت و لەوانەیە لە تەمەنی چوار مانگیدا زووتر دەربکەون، دەرکەوتنیان ئاماژەیە بۆ تەندروستی منداڵ و هیچ پەیوەندییەکیان بە گەشەکردنی رۆیشتنەوە نییە.
 
''بەکارهێنانی ئامێری رۆیشتن (رەورەوە) یارمەتیدەرە بۆ فێربوونی رۆیشتن''
 
دانانی منداڵەکە لەناو رەورەوە دەبێتەهۆی دواکەوتنی رۆیشتن، چونکە منداڵەکە پشتی پێدەبەستێت و بەم شێوەیە هەرگیز زوو ناڕوات یان زۆرجار لە سەر نووکی پێ دەڕوات.
 
''پێڵاو یارمەتیی منداڵ دەدات بۆ رۆیشتن''
 
لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن رۆیشتن بە پێی رووت لەکاتی فێربوونی رۆیشتن باشتر و تەندروستترە لە بەکارهێنانی پێڵاو بەتایبەت بۆ ئەو منداڵانەی کە تازە فێری رۆیشتن دەبن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیک ڤان دایک لەنێو هۆڵێکی وەرزشی و لەسەر دوانگەی خەڵاتکردن.

ئەکتەرێکی ئەمریکی لە 100 ساڵەی تەمەنیدا 5 خووی رۆژانەی ئاشكرا دەکات

دیک ڤان دایک، ئەکتەری بەنێوبانگی کۆمیدیی ئەمریکی ئەم مانگە ئاهەنگی 100 ساڵەی لەدایکبوونی گێڕا و کتێبێک لەسەر، پیربوونی بە تەندروستییەکی باشەوە بڵاو دەکاتەوە. ناوی ناوە (100 یاسا بۆ ژیان تاوەکو 100 ساڵ).