توێژینەوەیەکی جیهانی؛ لە سێ خوو دووربکەویتەوە 50٪ خۆت لە شێرپەنجە دەپارێزیت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کردووە، نزیکەی نیوەی شێرپەنجەکان دەتوانرێن بە دوورکەوتنەوە لە سێ خوو کەم بکرێنەوە، جگەرەکێشان یەکێکیانە.
 
توێژینەوەیەکی نوێی رۆژنامەی Nature Medicine کە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و دەزگای نێودەوڵەتیی شێرپەنجە (IARC)کراوە و تووشبووانی شێرپەنجەی 185 وڵات تێیدا بەشداربوون، دەرکەوت؛ 40٪ـی هۆکارەکانی شێرپەنجە بەهۆی جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشانەوەیە. 10٪ـی هۆکارەکان پەیوەندییان بە ڤایرۆسەکانەوە هەیە و 3٪ـیش کحول.
 
مەبەست لە ڤایرۆسەکان ئەوە بووە کە ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەکانی هەوکردنی جگەر و ڤایرۆسەکانی پاپیڵۆما بوون بە رێژەی 10٪ تووشی شێرپەنجە بوون. هەروەها پسپۆڕان ئەوەش باس دەکەن کە هەریەک لە شێرپەنجەی سییەکان، قوڕگ و گەدە بە هۆکاری جگەرەکێشانەوە دروستبوون. 
 
لەبارەی کحولیشەوە رێخۆشکەرێکی سەرەکی بووە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەکانی مەمک، جگەر، کۆڵۆن و قوڕگ.
 
هانا فینک، نووسەری سەرەکیی ئەم توێژینەوە شیکارییە لە دەزگای نێودەوڵەتیی شێرپەنجە دەڵێت: بۆمان دەرکەوتووە لە پیاواندا 45٪ـی شێرپەنجەکان و لە خانماندا 30٪ـی شێرپەنجەکان دەتواندرێت رێگرییان لێبکرێت.
 
ئێستا باوترین هۆکارەکانی شێرپەنجە ئەمانەن؛
 
- جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان.
- خواردنەوەی کحول.
- قەڵەوی.
- پیسبوونی هەوا.
- بەرکەوتن بە تیشکی سەروو وەنەوشەیی (تیشکی خۆر).
- تووشبوون بە هەندێک لە نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە