دەرمانێکی چارەسەری شێرپەنجە بۆ نەخۆشییەکی دەگمەنی بۆماوەیی پەسند کرا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) بەکارهێنانی دەرمانی لۆکۆڤۆرینی (leucovorin) بۆ چارەسەری نەخۆشییەکی دەگمەنی بۆماوەیی پەسند کرد.
 
دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی رایگەیاند، کە دەرمانی لۆکۆڤۆرین کە ڤیتامین Bـیەکی بەهێزە و ماوەیەکی زۆرە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی چارەسەری کیمیایی بەکاردەهێنرێت، بۆ چارەسەری نەخۆشیی "کەمیی فۆلەیتی مێشک لە جینەکانی وەرگر 1" پەسندکراوە، ئەم نەخۆشییە بۆماوەییە زۆر دەگمەنە و لە جیهاندا کەمتر لە 50 حاڵەتی تۆمارکراوە.
 
بەرپرسانی باڵای دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی رایانگەیاند، ئامارەکان بەشی ئەوەیان دەکرد دەرمانەکە بۆ حاڵەتە بۆماوەییە دەگمەنەکە پەسند بکرێت، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی پێویست نەدۆزرایەوە کە بیسەلمێنێت بۆ منداڵانی ئۆتیزم سوودی هەیە.
 
بەرپرسانی باڵای ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ئاماژەیان بەوە کردبوو کە رەنگە دەرمانەکە بۆ چارەسەری منداڵانی تووشبوو بە ئۆتیزم سوودی هەبێت، ئەم لێدوانانە بوونە هۆی ئەوەی خواست لەسەر دەرمانەکە بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات و ببێتە هۆی کەمبوونەوەی لە بازاڕەکاندا، بەڵام FDA رەتیکردەوە لۆکۆڤۆرین بۆ ئۆتیزم بەکاربهێنرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کلینیکێکی گەڕۆکی سەر بە UNFPA لە لوبنان.

UNFPA: لە لوبنان 50 بنکەی تەندروستی داخراون، منداڵ و خانمان لە مەترسیدان

سندووقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان UNFPA رایدەگەیێنێت، لە لوبنان 50 بنکەی تەندروستی ناچارکراون کە دابخرێن، ئەمەش بەهۆی بۆردوومانە چڕەکانەوەیە بۆ ئەو وڵاتە.