پسپۆڕێکی نەشتەرگەری هۆشداری لە ''ناوچەیەکی مەترسیدار'' لەسەر رووخسار دەدات

11-03-2026
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی قوڕگ، لووت، گوێ، سەر و مل رایدەگەیێنێت، دەکرێت دەستکاریکردنی رووخسارت ببێتە هۆی مردن، بەجۆرێک ئەگەر هەر برین یاخود زیپکەیەک لەو ناوچەیە دەستکاریبکرێت، دەشێت دۆخی تەندروستی تێکبچێت.
 
د. محەممەد سەردار، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی قوڕگ، لووت، گوێ، سەر و مل دەڵێت: ئاگاداری "سێگۆشەی مردن" بن لە رووخساردا، چونکە زۆر کەس خووی بە دەستکاریکردنی زیپکەی هەیە، بەڵام ئەو کردارە لە لووت و دەوری دەم،  زۆر مەترسیدارە، چونکە ئەو ناوچەیە ناسراوە بە سێگۆشەی مردن.
 
بۆچی هێندە مەترسیدارە؟
 
د. محەممەد سەردار دەڵێت: ئەم ناوچەیە (لە نێوان برۆکانتەوە تاوەکو گۆشەکانی دەمت) پەیوەندییەکی راستەوخۆی لەگەڵ مێشکدا هەیە.
 
بۆیە هەر بۆیە گوتی، ''دەستی لێ مەدە و زیپکە مەگوشە یان مووی لووت رامەکێشە، تەنانەت نابێت دەستی پیسیش بدەی لە برینی لووتت''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە