رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی ڤێتێرنەری لە هەولێر هۆشداری دەداتە خانمان لەبارەی خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون و دەڵێت: پێویستە کەلوپەلی لەتکردن و پارچەکردنی گۆشت جیا بن و دوای تەواوبوون، بە جوانی بشۆردرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11-5-2025 دکتۆر شیلان غازی، پزیشکی ڤێتێرنەری و ئەندامی ئەنجوومەنی سەندیکای ڤێتێرنەریی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، تەختە و چەقۆی لەتکردنی گۆشت نابێت بۆ سەوزە و میوە بەکاربهێندرێتەوە.
دکتۆر شیلان غازی دەشڵێت: خانمان بایەخ بە شووشتنی دەستەکانیان بدەن و ئەگەریش برین لە دەستیان هەبوو، ئەوا دەستکێش بەکاربهێنن، چونکە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون لەڕێگەی برینەوە دەشێت بچێتە نێو جەستەی کەسەکەوە.
خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵ
- بەکارهێنانی دەستكێش، ماسک و جلوبەرگی تایبەت
- دەستشۆردن
- نابێت ئەندامانی خێزان کۆببنەوە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ
- سەرجەم پاشماوەی ئاژەڵی سەربڕدراو بخرێتە نێو کیسی داخراو
- پاکژکردنی چەقۆکان دوای سەربڕین بە دەرمانی دژەبەکتریا و دژەڤایرۆس
- پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕدرێت بە ''فاست''
- دوای سەربڕینی ئاژەڵ 24 کاژێر گۆشت لەنێو بەفرگردا هەڵبگیرێت
- باشترە گۆشت بکوڵێندرێت
- بەکارنەهێنانی ئەو ئاژەڵانەی گەنە یاخود مێروویان پێوەیە
نیشانەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون:
تا
تا
شەکەتی و بێهێزی
سەرسووڕان
ئازاری ماسوولکە، ئێسک، جومگەکان
هێڵنج و رشانەوە
سکچوون
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ