تەندروستیی هەولێر: ئەو ژمارەیەی لەسەر شێرپەنجە لە هەولێر بڵاوکراوەتەوە، تەواوە

11-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشکرای دەکات، ئەو ژمارەیەی لەسەر شێرپەنجە لە هەولێر بڵاوکراوەتەوە، تەواوە.
 
دکتۆر دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر دەڵێت، هەموو تووشبووانی شێرپەنجە لە هەولێر، خەڵکی شارەکە نین و بەشێکیان خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و خوارووی عێراقن.
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایدەگەیێنێت، زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە بۆ دروستی لە تۆمارکردنی تووشبووان بۆ وردی لە کارکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەگەڕێتەوە و هۆشیاریی خەڵکیش بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە هۆکارێکی دیکەیە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق دەڵێت، زۆرترین تووشبووی شێرپەنجە لەسەر ئاستی عێراق بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی دانیشتووان لە هەولێر تۆمارکراوە. {لێرەوە راپۆرتەکە ببینە}.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. جەنگی ساڵەیی - ئێسکەپەیکەرێکی جگەرەکێش - د. هونەر رێبوار.

کلینیکاست؛ جگەرە 100٪ کەسی جگەرەکێش تووشی شێرپەنجە دەکات

پۆدکاستی ئەم هەفتەیەی کلینیکاست لەبارەی ئەو خووە ناتەندروستانە بوو کە رۆژانە خەڵک دەیانکەن و بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەبنە هۆی شێرپەنجە، خانمێک دەپرسێت، پاکەتێک جگەرە هۆکارە بۆ شێرپەنجە؟... وەڵامەکەش لە سەرەتای پۆدکاستەکەیە.