رووداو- هەولێر
دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی قەترەیەکی چاو پەسەنددەکات کە چارەسەری لێڵبوونی بینینی تەنە نزیکەکان بەهۆی تەمەنەوە دەکات.
بەگوێرەی دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی قەترەی Vuity دەتوانێت لێڵبوونی نزیکبینی تەنەکان لەدوای تەمەنی 40 ساڵان بکات، کە گرفتێكی بەربڵاوە و زۆرکەس لەدوای 40 ساڵان تووشدەبن و ناتوانن فۆکەس لەسەر تەنە نزیکەکان بکەن.
دەزگا ئەمریکییەکە روونیدەکاتەوە قەترەکە ماددەی پایلۆکارپینی تێدایە کە بیلبیلەی چاو تەسکدەکاتەوە، لەدوای ١٥ خولەک دەست بە کارکردن دەکات و بۆماوەی ٦ کاژێر کاریگەرییەکەی بەردەوامدەبێت، هیچ کاریگەری لەسەر بینینی مەودا درێژ نابێت.
توێژینەوەی زۆر لەسەر کاریگەری دەرمانەکە بەر لە پەسەندکردنی لەلایەن دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی کراون، 750 کەسی سەروو 40 ساڵان بەشداربوونە کە دەرکەوتووە بەشێكی زۆری ئەوانەی قەترەکەیان پێدراوە توانیویانە بەڕوونی بخوێننەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ