USDA: سینگی مریشک بۆ بەهێزکردنی ماسوولکە و کێشدابەزاندن گرنگە، بەڵام بە مەرجێک

12-02-2026
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەگوێرەی دەزگای خزمەتگوزارییەکانی سەلامەتیی خۆراکی ئەمریکی، باشترین بژاردە بۆ دروستکردنی ماسوولکە و کێشدابەزاندن خواردنی سینگی مریشکی کوڵاوە، بەڵام بە مەرجێک!
 
پسپۆڕانی بواری تەندروستی و سەلامەتیی خۆراکی USDA ئاشکرای دەکەن، سینگی مریشک دەوڵەمەندە بە (ڤیتامینەکانی B، بەرهەمهێنەرەکانی وزە، یارمەتیدەرە لە هەڵمژینی ڤیتامینەکانی A، D، E، K و پاشانیش بڕێکی زۆر لە پڕۆتینی تێدایە). بەڵام ئەوەش دەڵێن کە پێویستە بەبێ پێست و بە کوڵاوی بخورێت، نەک لەنێو رۆن سووربکرێتەوە.
 
رانی مریشکیش دەوڵەمەندە بە ئاسن و زینک کە رۆڵیان لە بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی جەستە هەیە و ئەو بڕە پڕۆتینەی تێیدایە گرنگە بۆ گەشەکردنی ماسوولکەکان، بەڵام لەبەر ئەوەی چەورییەکی زیاتری تێدایە، ئەوا هەرسکردن قورس دەکات و ئەگەری قەڵەوبوون زیاد دەکات.
 
پسپۆڕان هۆشداری دەدەن کە ئەگەر ئامانج لە دابەزاندنی کێش بێت، ئەوا بە زۆری سینگی مریشک بخورێت، بەڵام بەبێ خواردنی پێستی مریشک و باشتریشە بە کوڵاوی بێت.
 
جیاوازیی نێوان سینگی مریشکی بێ پێست لەگەڵ رانی مریشکی بێ پێست
 
100 گرام سینگی مریشک ئەمانەی تێدایە
- نزیکەی 165 کالۆری
- نزیکەی 30 گرام پڕۆتین
- نزیکەی 3.5 گرام چەوری
- هیچ کاربۆهیدراتی تێدا نییە
 
100 گرام رانی مریشک ئەمانەی تێدایە
- نزیکەی 200 کالۆری
- نزیکەی 20 گرام پڕۆتین
- نزیکەی 15 گرام چەوری
- هیچ کاربۆهیدراتێکی تێدا نییە
 
ئەو کەسانەشی دەیانەوێت چێژ لە خۆراکەکە ببین و بۆماوەیەکی زۆریش هەست بە تێربوون بکەن، ئەوا رانی مریشک بەبێ پێست بخۆن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دکتۆر لونا خالید - د. فەوزییە ئابام

پسپۆڕێک رێنوێنیی گرنگ بۆ پاراستنی تەندروستیی خانمانی دووگیان لەکاتی جەنگدا دەخاتەڕوو

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون، ژمارەیەک رێنوێنیی گرنگی بۆ خانمانی دووگیان لە ناوچە جەنگییەکان و دۆخە سەختەکاندا دەخاتەڕوو، بۆ ئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە پارێزگاری لە تەندروستیی خۆیان و کۆرپەکانیان بکەن.