لقی دهۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیا: کوالێتیی دەرمانەکانی تووشبووانی تالاسیمیا خراپە

13-01-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سەرۆکی لقی دهۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان رایدەگەیێنێت، دەرمانێکی تووشبووانی تالاسیمیا کە حەبێکە بە ناوی 'ئێکسجێد' و ئێستا کوالێتیی باش نییە و ئازاری تووشبووان دەدات.
 
محێدین عەبدوڵڵا، سەرۆکی لقی دهۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان بە رووداوی راگەیاند، ''ئێستا حەبی ئێکسجێد دروستکراوی عێراقە و هەر لەلایەن عێراقەوە دابیندەکرێت کە کوالێتییەکەی باش نییە و تووشبووان دووچاری لاوازی و بێهێزیی زۆر و ناڕێکیی کۆئەندامی هەرس دەکات''.
 
د. محەممەد دەروێش، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن لە سەنتەری تالاسیمیای هەولێر بە رووداوی گوت، دەرمانەکە پێشتر سویسری بوو، بەڵام ئێستا کە عێراقییە کوالێتییەکەی دابەزیوە، هەرچەندە روونی دەکاتەوە کە بۆ هەندێک نەخۆش زۆر باش کاردەکات و کێشەی نییە.
 
د. محەممەد دەروێش دەڵێت: ''دەرمانی ئێکسجێد لە هەندێک نەخۆش زۆر باش کاردەکات، بەڵام لە زۆرینەی نەخۆشەکان مادەی ئاسنی خوێن کەمناکاتەوە، کە خۆی بۆ کەمکردنەوەی ئاسنی خوێن بەکاردێت''.
 
ئەو پسپۆڕە کێشەیەکی دیکە دەخاتەڕوو و دەڵێت: ''جێگرەوەی ئەو دەرمانانە نین و ئەگەر دەستنەکەون ئەوا ژیانی نەخۆشەکە دەکەوێتە مەترسییەوە''.
 
بە گوێرەی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی، تالاسیمیا نەخۆشییەکی بۆماوەیی خوێنە، لە دایک و باوکەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەکانی، تیایدا هیمۆگڵۆبین کە پڕۆتینێکی خوێنە و کاری گواستنەوەی ئۆکسجینە، بە شێوەیەکی نائاسایی دروستدەبێت و گواستنەوەی ئۆکسجین کەمدەبێتەوە.
 
بەپێی کلیڤلاندی پزیشکی، کەسی تووشبوو بە تالاسیمیا هیمۆگلۆبینی زۆر کەم بەرهەم دەهێنیت یاخود هەر توانای بەرهەمهێنانی نییە کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمخوێنی. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند لوولەیەکی پشکنینی خوێن لە تاقیگە. وێنە: رووداو

لە هەولێر پشکنینی ڤایرۆسەکان بۆ کەسانی بیانی دەدرێت بە کۆمپانیای تایبەت

بڕیارە لەمەودوا پشکنینە ڤایرۆسییەکان بۆ کەسانی بیانی لە تاقیگەی ناوەندییەوە بگوازرێنەوە بۆ نشینگەی هەولێر، کارمەندێکی تاقیگەی ناوەندیی هەولێریش ئەمەی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە و گوتی، دەستکراوە بە کارکردن بە بڕیارەکە و لەلایەن کۆمپانیایەکی تایبەتەوە دەبێت.