رووداو - تەندروستی
دەروونناسێکی سەنتەرە نوێیەکەی دەزگای روانگە-رزگاری لە گەرمیان رایدەگەیێنێت، منداڵەکان بەپێی ستاندارد وەردەگیرێن و ستافی مامۆستا و راهێنەرانیش ئەزموونی تەواویان بۆ باشتربوونی ئۆتیزم هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە 13-4-2026 نوور عادل، دەروونناس لەو سەنتەرە نوێیەی کە دەزگای روانگە ئەمڕۆ لە کەلار کردییەوە بە رووداوی راگەیاند، تاوەکو تەمەنی 12 ساڵی منداڵی ئۆتیزم وەردەگیرێن، لەو تەمەنەش منداڵ بە راهێنانەکان وایلێدێت کە بە ئاسانی بتوانێت کارەکانی خۆی جێبەجێ بکات.
نیشانەکانی ئۆتیزم لە منداڵی 1-2 ساڵی
وەڵامی بانگکردن ناداتەوە
سەیری کەسی بەرامبەر ناکات
خەندەی نییە
زووهەڵچوون و تووڕەبوون
رەفتاری دووبارە
نیشانەکانی ئۆتیزم لە منداڵی سەروو 2 ساڵان
قسە و وشەی دووبارەی
جووڵەی دووبارە
کێشە لە پەیوەندیی کۆمەڵایەتی
یارینەکردن لەگەڵ منداڵی دیکە
نیشانەکانی ئۆتیزم لە منداڵی سەروو 2 ساڵان
هەستیاربوون بە رووناکی و دەنگ
هەستیاربوون بە دەستلێدان
نەبوونی پەیوەندی چاو
حەزکردن لە تەنهایی
سەرنجنەدان
دەزگای روانگە لە درێژەی کارەکانیدا بۆ خزمەتکردنی منداڵانی ئۆتیزم، سەنتەری ئۆتیزمی روانگە-رزگاری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان کردەوە. حەسەن شێخ عەلائەدین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای روانگە رایگەیاند، "پلانی داهاتوومان ئەوەیە گرنگیی زیاتر بە منداڵانی ئۆتیزم بدرێت، دەمانەوێت لە ژێرخانی دروستکردنی وڵاتدا هاوکار بین و ئەوەش تێڕوانینی دەزگاکەیە''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ