رووداو - تەندروستی
ئێرە نەخۆشخانەی لویس پرادڵە لە شاری لیۆنی فەرەنسا بەشێکی نوێیان کردووەتەوە کە تایبەتە بە چارەسەری قوربانییانی گازی پێکەنین، چونکە حاڵەتەکان سێ ئەوەندە زیاد بوون.
د. کریستۆڤ ریۆ، پسپۆڕی شیاندنەوەی دوای ئالوودەبوون لە نەخۆشخانەی لویس پرادڵ دەڵێت: ''ئەمە کاریگەرییەکی ژەهراوییە لەسەر دەمار کە لە قاچەکان و دڕکەپەتکدا روودەدات، کە بە رەقبوونی دڕکەپەتک ناسراوە. ئێمە لە قۆناخی سەلماندنیداین کە ئەم کاریگەرییە ژەهراوییە کار لە مێشکیش دەکات''.
زۆرینەی قوربانییەکانی گازی پێکەنین گەنجن، کە فەرمانەکانی مێشکیان تێکچووە، ئەم خانمە پسپۆڕە پشکنینی بۆ یەکێک لە بەکارهێنەرانی کردووە و ئەنجامەکە باس دەکات کە د. یارا ماڵایب، پسپۆڕی مێشک و دەمار و دەروونناسییە و دەڵێت: ''بۆ نموونە، ئەمە ئەدای کچێکە کە بە شێوەیەکی بەردەوام گازی پێکەنین بەکاردەهێنێت. وەک دەیبینن، نەیتوانیوە ئەرکەکە تەواو بکات، هەڵەیەکی زۆری کردووە. ئەمەش لاوازی لە جووڵە و فەرمانەکانی مێشکدا نیشاندەدات''.
هەرچەندە لە فەرەنسا گازی پێکەنین واتە (ئۆکسیدی نایترۆس) قەدەخەیە بفرۆشرێت، بەڵام دەستکەوتنی ئاسانە، بەتایبەت بە ئۆنڵاین و پزیشکانیش دەیانەوێت خەڵک نزیکی ئەو مادەیە نەکەون و ئالوودەبووانیش چاک بکەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ