رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە پەیمانگەی ئەدڤێنت هێڵت لە فلۆریدا دەریدەخات، تەنیا 5 خولەک لە چالاکیی جەستەی مامناوند یان بەهێز، مێشك بە تەندروستی دەهێڵێتەوە تەنانەت لەکاتی بەساڵداچوونیشدا.
هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا مێشک لاوازتر دەبێت و لەبیرچوونەوە زیاتر دەبێت، لەڕێگەی وەرزشکردنەوە دەتوانرێت رێگری لەو حاڵەتە بکرێت و مێشک بە تەندروستی بهێڵدرێتەوە.
د. ئۆدری کۆلێنز توێژەرە لە پەیمانگەکە دەڵێت: "ئەوە تەنیا وەرزشکردن نییە کاریگەریی ئەرێنی بخاتە سەر مێشک بەڵکو خۆراکی تەندروست و خەوی پێویستیش دەتوانن مێشک بەهێز بکەن".
د. ئۆدری کۆلێنز ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر بێتو بە شێوازێکی تەندروست بژیت ئەوا مێشک توانا لاستیکییەکەی لەدەست نادات و لەکاتی پیربوونیشدا هەر بە تەندروستی دەمێنێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ