رووداو- هەولێر
پزیشکانی پسپۆڕی شەکرە لە کەنەدا لە توێژینەوەیەکدا بۆیان دەرکەوتووە وەرگرتنی ڤیتامین D دەتوانێت مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمبکاتەوە.
لە توێژینەوەکانی پێشووتر پزیشکان پەیوەندییان لە نێوان کەمی ڤیتامین D و تووشبوون بە شەکرە دۆزیوەتەوە، بەڵام لەم توێژینەوەیەدا پزیشکانی پسپۆڕی شەکرە لە کەنەدا دەڵێن، دەتواندرێت ڤیتامین D وەک رێگەیەکی خۆپارێزی بۆ دووربوون لە تووشبوون بە بەکاربهێنرێت.
لە توێژینەوەکەدا رۆژانە بڕێکی ڤیتامین D بە بەشداربووان دراوە، دوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی پشکنینی خوێن بۆ ئاستی شەکر پزیشکان بۆیاندەرکەوتووە، ئەو کەسانەی لە مەترسیی تووشبوونن بە نەخۆشی شەکرە ئەگەر رۆژانە ڤیتامین دی وەربگرن ئەگەری تووشبوونیان لاوازدەبێت.
پزیشکانی توێژەر دەڵێن، شەش مانگ وەرگرتنی ڤیتامین دی کاری ئەنسۆڵین و وەڵامدانەوەی خانەکان بۆ ئەم هۆڕمۆنە زیاددەکات جگەلەوانەش کاری خانە دروستکەرەکانی ئەنسۆڵینیش لە پەنکریاس باشتردەکات.
هاوکات پزیشكەکان دەشڵێن دەکرێت لەجیاتی حەب بۆ زیادبوونی ڤیتامین D، خەڵکی بچنە بەر تیشكی خۆر و شیرەمەنییەکان بخۆن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ