رێکخراوێک لە کۆنگۆ: سیستمی تەندروستیی بەهۆی ئیبۆلاوە لە لێواری داڕماندایە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی  

رێکخراوەکانی فریاگوزاری و کارمەندانی تەندروستی لە کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ هۆشداریی دەدەن لە بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی ئیبۆلا و دەڵێن، سیستمی تەندروستیی وڵاتەکە لە لێواری داڕماندایە.
 
رۆز تچوێنکۆ، بەڕێوەبەری رێکخراوی Mercy Corps لە کۆنگۆ رایگەیاند، "خێرایی بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایەی ئیبۆلا جێگەی نیگەرانییەکی قووڵە، مەترسیی بڵاوبوونەوەی بەرفراوانتر بوونی هەیە و پێویستیمان بە پشتیوانیی زیاتری هەرێمی و جیهانییە."
 
نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان بەخێرایی پڕبوون لە تووشبووان. تریش نیوپۆرت، بەڕێوەبەری بەرنامەی فریاکەوتن لە پزیشکانی بێ سنوور (MSF) دەڵێت، "هەر بنکەیەکی تەندروستی پەیوەندیمان پێوەکردوون، گوتوویانە 'پڕ بووین لە حاڵەتی گوماناوی و جێگەمان نییە'."
 
لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا، نزیکەی 750 حاڵەتی گوماناوی و 177 مردنی گوماناوی بە نەخۆشییەکە تۆمارکراون. یەکەم قوربانی لە 24ی نیسان لە شاری بونیا، پایتەختی هەرێمی ئیتوری گیانی لەدەستدا و بەهۆی ئەوەی لە کاتی پرسەکەیدا خەڵک دەستیان لێداوە، ڤایرۆسەکە لەوێوە بڵاوبووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە