توێژەرانی ئەمریکا دەرمانێکی نەخۆشیی شەکرە بۆ کێشدابەزاندن بەکاردەهێنن

13-12-2022
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژەرانی ئەمریکی دەرمانی تەرزەپەتاید کە ناوە بازرگانیەکەی Mounjaroـیە بۆ مەبەستی دابەزاندنی کێش تاقیدەکەنەوە و رایدەگەیێنن، دەرمانەکە توانای هەیە 20 بۆ 23 کیلۆگرام کێشی جەستە داببەزێنێت.
 
توێژینەوەکە لە گۆڤاری نیوئینگلاندی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە و دەریخستووە، دەرمانی تێرزەپەتاید Tirzepatide کە بەشێوەی دەرزی بەردەستە و بەکاردێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو، ئەگەر بۆماوەیەکی درێژ بەکاربێت، رۆڵێکی کاریگەری لە دابەزاندنی کێش دەبێت. 
 
توێژینەوەکە بە بەشداری 2539 کەسی قەڵەو کرا، دەرمانی تێرزەپەتایدی پێنج مللیگرام، 10 مللیگرام و 15 مللیگرامیان بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک پێدەدرا، دەرکەوت ئەوانەی هەفتانە دەرزیی 15 مللیگرامی دەرمانەکەیان وەردەگرت 23.6 کیلۆگرام لە کێشیان دادەبەزی، لەکاتێکدا بۆ 10 مللیگرامی دەرمانەکە تەنیا 22 کیلۆگرام و بۆ پێنج میللیگرام 16 کیلۆگرام لە کێشی بەشداربووان دادەبەزی.
 
دکتۆر ئانیا جاستریبوف، سەرپەرستیاری توێژینەوەکە و بەڕێوەبەری بەشی کێشڕێکی و پێشگیریکردن لە قەڵەوی لە ناوەندی یاڵێ لە ئەمریکا دەڵێت: ''بەدرێژایی تاقیکردنەوەکە کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانەکە بەتایبەت لەکاتی بەرزکردنەوەی رێژەی دەرمانەکە بۆ 15 مللیگرام، بریتیبوون لە 'سکچوون، رشانەوە و هێڵنجدان و هەندێک جار ئازاری سک و نزمبوونەوەی شەکری خوێن'. 
 
هەروەها دکتۆر ئانیا روونیدەکاتەوە، ئەم توێژینەوەیە هەنگاوێکی کاریگەریی چارەسەرکردنی قەڵەوی پێشنیازدەکات و بێگومان قەڵەوی هاوشێوەی نەخۆشییە درێژخایێنەکانی دیکە پێویستە چارەسەربکرێت. 
 
ئێستا دامەزراوەی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا کار لەسەر تاقیکردنەوەی زیاتر بۆ دەرمانی تێرزەپەتاید دەکات، بۆ ئەوەی وەک چارەسەرێک بۆ قەڵەوی بەکاربهێندرێت، لەکاتێکدا کە دامەزراوەکە دەرمانەکەی بۆ شەکرەی جۆری دوو پەسندکردووە کە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی شەکرەی نێو خوێن بە شێوەی دەرزیی ژێر پێست بەکاردێت. 
 
توێژینەوەیەک دەریخستووە، لە 2015، لە عێراقدا 40%ـی خانمان و 26.5%ـی پیاوان بە قەڵەو هەژمارکراون.
 
ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنن، لە 2016دا کێشی 39%ـی دانیشتووانی زەوی لە سەرووی کێشی ئاسایی بوون و 13%ـیان بە قەڵەو هەژمارکراون، هەروەها ناوەندی CDC رایدەگەیێنێت، قەڵەوی هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، گیرانی خوێنبەرەکان، نەخۆشیی شەکرە و شێرپەنجە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."