لە سلێمانی خانمێک دوای نەشتەرگەرییەکی جوانکاری گیانی لەدەستدا

14-01-2025
لونا خالید
بەشێ فریاکەوتنی نەخۆشخانەیەک. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە
بەشێ فریاکەوتنی نەخۆشخانەیەک. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە
A+ A-
رووداو - تەندروستی

خانمێک لە سلێمانی دوای نەشتەرگەرییەکی جوانکاری گیانی لەدەستدا، بەگوتەی پەیامنێری رووداو لە سلێمانی، نەشتەرگەرییەکە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بووە و بەهۆی سکاڵای کەسوکاری نەخۆشەکەوە، ئێستا پزیشکەکە دەستگیراوە.
 
پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداو گوتی، شەوی رابردوو نەشتەرگەریی جوانکاری بۆ خانمێکی 41 ساڵان بە ناوی (هـ.م) کرا و نەشتەرگەرییەکە هی دەرهێنانی چەوریی ورگ بووە، دوای نەشتەرگەرییەکە، خانمەکە هۆشی نەهاتووەتەوە و گیانی لەدەستداوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، پزیشکەکە تاوەکو کۆتایی لێکۆڵینەوەکان لە بنکەی پۆلیسی سەرا دەستگیرکراوە، چونکە کەسوکاری نەخۆشەکە سکاڵایان لێکردووە.
 
ئەو خانمە خاوەنی دوو منداڵە، ئەو پزیشکەش پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی بووە نەک پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. شوان عوسمان - د. هونەر رێبوار. وێنە: رووداو

نەخۆشنامە؛ خانمان زیاتر تووشی جەڵتەی دڵشکان دەبن

نەخۆشنامەی ئەم هەفتەیە لەگەڵ پسپۆڕێکی دڵە و باسی چیرۆکێک دەکات کە نەخۆشێکی گەنجی بەهۆی خواردنی سەروپێوە جەڵتە لێی داوە؛ ئەو دەڵێت: ''32 ساڵان بووە و هەموو بەیانییەک سەروپێی دەخوارد، تا رۆژێک بەهۆی بەرزیی چەورییەکانی، جەڵتە لێی دەدات''.