رووداو - تەندروستی
توێژەرانی ئەڵمانی و هۆڵەندی خەریکی دروستکردنی منداڵدانێکی دەستکردن، بۆ ئەوەی ژیانی هەزاران منداڵی ناکام، بپارێزن.
منداڵدانە دەستکردەکە ناولێنراوە ئەکواوۆمب و مایرس ڤان دەر ڤێن، پزیشکی تەکنیکیی منداڵدانە دەستکردەکە لە زانکۆی ئایدنهۆڤن دەڵێت: ''دەمانەوێت فیزیۆلۆژیی و سووڕی خوێنی کۆرپەلە، بە ساخی بهێڵینەوە بۆ ئەوەی منداڵەکە لە ژینگەیەکدا بمێنێتەوە کە بە تەواوی هاوشێوەی منداڵدانی دایکی بێت، تاوەکو بتوانێت بۆ چەند هەفتەیەکی دیکە گەشە بکات. دەزانین کە ئەو منداڵانەی لە 28 هەفتەییدا لەدایکدەبن، بەهێزترن و کواڵیتیی ژیانیان بەرزتر دەبێت''.
منداڵدانە دەستکردەکە پشتگیری تەندروستیی ئەو کۆرپانە دەکات کە سێ بۆ چوار مانگ پێش ماوەی ئاساییان لەدایکدەبن.
هاوشێوەی منداڵدانی دایک، ئەو حەوزە پڕکراوە لە ئاوی گەرمی شلەی سەراو بۆ ئەوەی منداڵەکەی لەنێو بپارێزرێت، دەرچەی ئۆکسجین و مادەی خۆراکیشی بۆ دابینکراوە.
د. ویلیتام دێ بوومدی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵانی تازەلەدایکبوو لە هۆڵەندا دەڵێت: ''لەکاتی لەدایکبوونەکە زۆر گرنگە رێگری لە هەناسەدانی کۆرپەلەکە بگیرێت و سییەکانی پڕبن لە هەوای دەرەوە، و بۆیە دەبێت ئەوە بکەین، چونکە هەر لەو کاتەوە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی پێشوەختەلەدایکبوون دەستپێدەکەن. بۆ ئەمەش پێویستمان بە ئامێری گواستنەوە دەبێت لە منداڵدانی دایک بۆ منداڵدانە دەستکردەکە، تاوەکو منداڵەکە هەناسەی دەرەوە هەڵنەمژێت و رێک بخرێتە نێو شلەی سەراوی منداڵدانە دەستکردەکە''.
ساڵانە نزیکەی ملیۆنێک منداڵی ناکام گیان لەدەستدەدەن، داهێنانی لەم شێوەیەش ئومێدێکە بۆ مانەوە و تووشنەبوونی ئەو منداڵانە بە لێکەوتەکانی پێشوەختەلەدایکبوونیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ