زانکۆی پێن ستەیت: ڤیتامین D کاریگەریی لەسەر باڵای منداڵی تازە لەدایکبوو دەبێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، ئاستی نزمی ڤیتامین D لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا، ئەگەری لەدایکبوونی پێشوەختە و کورتیی باڵای کۆرپەلەوە بەرز دەکاتەوە.
 
زانکۆی پێن ستەیت لە ئەمریکا  پشکنینی خوێنیان بۆ 351 خانمانی دووگیان کرد و بۆیان دەرکەوت ئەو ژنانەی لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا ئاستی ڤیتامین D لە خوێنیاندا لە 40 نانۆمۆڵ/لیتر کەمتر بووە، ئەگەری لەدایکبوونی پێشوەختەیان چوار هێندە زیاتر بووە بە بەراورد بەو خانمانەی کە ئاستی ڤیتامینەکەیان 80 نانۆمۆڵ/لیتر و زیاتر بووە.
 
زانکۆ ئەمریکییەکە ئاماژە بەوەدەکات ئەو خانمانەی ئاستی ڤیتامین Dـیان بەرزە، ئەگەری لەدایکبوونی منداڵێکی باڵابەرز زیاتر دەکەت.
 
د. سێلێست بێک، توێژەری سەرەکیی توێژینەوەکە، دەڵێت: " خۆراک سەرەتای دووگیانی و تەنانەت پێش دووگیانیش زۆر گرنگە, پێویستە خانمان پێش دووگیانی پشکنینی خۆراکی لەلای پزیشکی پسپۆڕی  ئەنجام بدەن و گفتوگۆ لەسەر ئەوە بکەن کە ئایا پێویستیان بە تەواوکەری خۆراکیی ڤیتامین D هەیە یان نا."
 
د. سێلێست بێک ئاماژە بەوەدەکات: "نابێت وا دابنێین کە هەموو کەسێک کەمیی ڤیتامین Dی هەیە، بەڵام خۆراکی تەندروست شتێکە کە دەبێت لەبەرچاوی بگریت ئەگەر پلانی دووگیانیت هەیە."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە شەوی یەڵدا و مۆم.

پسپۆڕێک باشترین و خراپترین خۆراکی شەوی یەڵدا لەڕووی تەندروستییەوە ئاشكرا دەکات

پسپۆڕێکی خۆراک لەبارەی خۆراکی تەندروست لە شەوی یەڵدادا دەڵێ، بایەخ بە خواردنەوە چایەکان و تێکەڵەی هەنگوین، لیمۆ و ئاوی شلەتێن بدرێت. ناوی هەندێک خۆراکیش ئاشکرا دەکات کە نابێت بخورێن.