کاژێرێکی زیرەک یارمەتیی کۆنترۆڵکردنی تووڕەیی منداڵان دەدات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سەنتەری مایۆ کلینیک لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت لەمەودوا دایک و باوکان دەتوانن لەڕێگەی کاژێری زیرەکەوە نیشانەکانی تووڕەیی لە منداڵان ببینن.
 
سەنتەرە ئەمریکییەکە ئاشکرای دەکات کە سیستمی کاژێرە زیرەکەکە بەمجۆرە کاردەکات: منداڵەکە کاژێرێکی زیرەک لەدەست دەکات کە هەست بە نیشانە فیزیۆلۆژییەکانی سترێس دەکات، وەک بەرزبوونەوەی لێدانی دڵ، گۆڕان لە جووڵە یان خەو، دواتر زانیارییەکان بۆ ئەپڵیکەیشنێکی لەسەر مۆبایلی دایک یان باوک دەنێردرێت، ئەپڵیکەیشنەکە بە زیرەکیی دەستکرد شیکاری بۆ ئامارەکان دەکات و ئاگادارییەک دەنێرێت بۆ ئەوەی دایک یان باوکەکە لەگەڵ منداڵەکەیاندا پەیوەندی دروست بکەن. 
 
سەنتەری مایۆکلینیک لە ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات لەڕێگەی ئەم ئاگادارکردنەوانە یارمەتیی دایکان و باوکانیان داوە لە ماوەی 4 چرکەدا هەست بە تووڕەی منداڵەکانیان بکەن، تووڕەی منداڵەکەیان بە تێکڕا 11 خولەک کورتکردووەتەوە، کە نزیکەی نیوەی ماوەی تووڕەییە لە چارەسەرییە ستانداردەکاندا.
 
بەگوێرەی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا، نزیکەی 1 لە هەر 5 منداڵێکی ئەمریکی تووشی تێکچوونی دەروونی یان سۆزداری دەبن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە شەوی یەڵدا و مۆم.

پسپۆڕێک باشترین و خراپترین خۆراکی شەوی یەڵدا لەڕووی تەندروستییەوە ئاشكرا دەکات

پسپۆڕێکی خۆراک لەبارەی خۆراکی تەندروست لە شەوی یەڵدادا دەڵێ، بایەخ بە خواردنەوە چایەکان و تێکەڵەی هەنگوین، لیمۆ و ئاوی شلەتێن بدرێت. ناوی هەندێک خۆراکیش ئاشکرا دەکات کە نابێت بخورێن.