سەندیکای پزیشکانی ددانی عێراق داوای دامەزراندن دەکات و رۆژی خۆپێشاندان دیاری دەکات

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سەندیکای پزیشکانی ددانی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا داوای دامەزراندنی پزیشکانی ددان دەکات و رایدەگەیێنێت، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان خۆپێشاندانێکی سەرتاسەری ساز دەکەن.
 
لە راگەیێندراوەکەدا،  سەندیکاکە پشتگیریی خۆی بۆ رێکخستنی خۆپێشاندانێکی ئاشتییانە بۆ پزیشکانی ددان، بەتایبەتی دەرچووانی خولەکانی (23، 24، 25) راگەیاندووە.
 
سەندیکاکە داوا لە سەندیکا پزیشکییەکانی دیکەش دەکات بەشداربن بۆ یەکخستنی هەوڵەکان و بەدەستهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان.
 
داواکارییەکان:
 
1.  دەستبەکاربوونی خولی 23 کە مافی لەپێشینەی دامەزراندنیان هەیە.
2.  دامەزراندنی خولی 24 و خشتەکردنی دامەزراندنیان لەگەڵ خولی 25.
3.  دامەزراندنی یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆکان کە بە بڕیاری 184 گیراونەتەوە.
4.  وەرگرتنی هەموو دەرچووان لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی.
5.  کەمکردنەوەی باج و رسووماتی شارەوانی و پیشە و خێراکردنی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنە تایبەتمەندەکان.
6.  دابینکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی نیشتەجێی خولاو و بۆرد.
7.  کەمکردنەوەی ژمارەی وەرگیراوان لە کۆلێژە ئەهلییەکان و بەرزکردنەوەی کۆنمرەی وەرگرتن بۆ 95%.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، خۆپێشاندانەکە رۆژی دووشەممە، 22-12-2025، بەڕێوەدەچێت و تێیدا جەختکراوەتەوە کە خۆپێشاندانەکە ئاشتییانەیە و لە چوارچێوەی داواکاریی یاساییە هاوکات داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بەپەلە وەڵامی داواکارییەکان بدەنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە