سوودێکی بیستۆکی گوێ بۆ لایەنی دەروونی ئاشکرا دەکرێت

15-07-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، ئەو کەسانەی کێشەی بیستنیان هەیە و بستۆکی بیستن بەکاردەهێنن تەنیا بیستنیان باشتر نابێت بەڵکو کاریگەری ئەرێنیی دەخاتە سەر ژیانی کۆمەڵایەتییان و دەروونییان.
 
توێژینەوەیەک لە زانکۆی کالیفۆڕنیا لە ئەمریکا کراوە و دەرکەوت، ئەو بەساڵاچووانەی ئامێری بیستن بەکاردەهێنن هەست بە بەهێزی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر دەکەن، توانای بەشداریکردنیان لە گفتوگۆکاندا باشترە و زیاتر هەست بە ئاسوودەی دەکەن.
 
هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە بەکارهێنانی بستۆک متمانە بەخۆبوون لەنێو نابیستان زیاد دەکات و دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە.
 
دکتۆر جانێت چۆی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: بۆمان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە بیستنیان لەدەست داوە یان لاواز بووە، بە بەکارهێنانی ئامێری بیستن پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان زیاتر بووە و لە خەمۆکی و گۆشەگیری دوور کەوتوونەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."