پزیشکێکی کورد لە بەریتانیا: سیستمی تەندروستیی هەرێمی کوردستان پێویستی بە رێکخستنەوە هەیە

15-11-2025
بڕوا فەرهاد
دکتۆر ژینیا هادی، پزیشکێکی نیشتەجێی نەخۆشییەکانی دەمار
دکتۆر ژینیا هادی، پزیشکێکی نیشتەجێی نەخۆشییەکانی دەمار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پزیشکێکی نیشتەجێی نەخۆشییەکانی دەمار لە بەریتانیا، رایدەگەیێنێت، پزیشکانی کوردستان لە رووی زانستییەوە خاوەنی بنچینەیەکی بەهێزن، بەڵام سیستمی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بەگشتی پێویستی بە چاکسازی و رێکخستنەوە هەیە.
 
دکتۆر ژینیا هادی، پزیشکێکی نیشتەجێی نەخۆشییەکانی دەمار بە رووداوی گوت ئاستەنگییە سەرەکییەکان لە بواری سیستمدایە نەک لە ئاستی زانستیی پزیشکەکان، لە زانکۆکانی کوردستان بنچینەیەکی زانستیی زۆر باش فێردەبین، بەڵام ئەوەی پێویستی بە چاککردن هەیە، سیستمی کارکردنەکەیەتی."
 
ئەو پزیشکە کوردە ئاماژەی بەوەشکرد،  "لێرە لە کوردستان زیاتر بە 'کاخەز و قەڵەم' پێشوازی لە نەخۆشەکان دەکرێت و فایلەکانیان بەڕێوەدەبرێت، ئەمەش وادەکات گەیشتن بە مێژووی نەخۆشییەکە و زانیارییەکان کاتی بوێت و ئەگەری هەڵەی تێدابێت، بەڵام لە وڵاتێکی وەک بەریتانیا، تەواوی سیستمەکە ئەلیکترۆنییە و بە چەند کلیکێک دەتوانرێت سەرجەم زانیارییەکانی نەخۆش ببینرێت."
 
لە کۆتاییدا، ئەو پزیشکە کوردە هیواخوازە بتوانێت ئەزموونی خۆی بۆ خزمەتکردنی کەرتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بەکاربهێنێت و گوتی، "دەمەوێت و ئاواتەخوازم لە داهاتوودا یارمەتیی هەرێمی کوردستان بدەم بۆ رێکخستنەوە و نوێکردنەوەی سیستمی تەندروستییەکەی، بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی باشتر و خێراتر پێشکێشی هاووڵاتییان بکرێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە