راهێنەرێکی پەروەردەیی: ئاگاداری نیشانەکانی تەنگژەی دەروونیی دوای لافاوەکەی چەمچەماڵ بن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
دکتۆر لونا خالید - سامی عەبدولڕەحمان
دکتۆر لونا خالید - سامی عەبدولڕەحمان
A+ A-
رووداو - تەندروستی

راهێنەرێکی پەروەردەیی ئاشکرای دەکات، پێویستە ئاگاداری تەنگەژەی دەروونیی دوای رووداوەکان بین، بەتایبەتی دوای لافاوەکەی چەمچەماڵ، دەشڵێت، "مەرج نییە کەسەکە لەنێو رووداوەکەدا بووبێت، بەڵکو شایەتحاڵبوونی رووداوەکەش کاریگەریی دەروونی دروستدەکات."
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-12-2025 سامی عەبدولڕەحمان، مامۆستا و راهێنەری پەروەردەی لە بوڵتەنی تەندروستی رایگەیاند ئەگەر نیشانەکان لە ماوەی 1 بۆ 3 رۆژدا دەرکەوتن، ئەوا ئاساییە. بەڵام ئەگەر لە رۆژی سێیەمەوە تاوەکو مانگێک بەردەوام بوو، کەسەکە دەکەوێتە بارودۆخی پێش تەنگەژەی دەروونیی دوای رووداوەکان. ئەگەر دوای مانگێکیش نیشانەکان بەردەوام بوون، پێویستە سەردانی پزیشکی دەروونی بکرێت.
 
سامی عەبدولڕەحمان، ئاماژەی بەوەشکرد، نیشانەکانی تەنگەژەی دەروونی لە منداڵان و گەورەساڵاندا وەکو یەک وایە و ئەوانەی تووشی ئەو حاڵەتە دەبن، پێویستە خۆیان لەو شتانە دوورخەنەوە کە رووداوەکەیان بەبیر دەهێنێتەوە.
 
ئەو راهێنەرە پەروەردەییە رێنمایی دایک و باوکانی چەمچەماڵ دەکات و دەڵێت، "ئاگاداری منداڵەکانتان بن و رێنمایی دەروونی وەربگرن، ئەو شتانە باس مەکەن کە منداڵەکە خۆی نەیبینیوە، بەڵام ئەگەر منداڵەکە لەنێو بارودۆخەکەدا بوو زۆر گرنگە خۆی لای دایک و باوکی باسی بکات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە