FDA جۆرێکی بۆیەی ناو خۆراک بە ناوی "سووری ژمارە 3" قەدەخەدەکات

16-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا، بۆیەی "سووری ژمارە 3" قەدەخەدەکات، کە جۆرێکی بۆیەی دەستکردە و بۆ رەنگکردنی خواردن و خواردنەوەکان بەکاردێت.
 
جیم جۆنز، جێگری بەڕێوەبەری بەشی خۆراکی مرۆیی لە FDA رایگەیاند "دەرکەوتووە ئەم بۆیە دەستکردە دەبێتەهۆی شێرپەنجە لە ئاژەڵی تاقیگەدا، بۆیە ناتوانن رێگە بە بەکارهێنانی بدەن."
 
بەپێی ناوەندی زانست و بەرژەوەندیی گشتی (CSPI)، ئەم بۆیەیە لە زیاتر لە 9 هەزار و 200 جۆری خۆراکدا بەکاردێت، لەوانە شیرینەمەنی، دانەوێڵەکان، میوەی کۆکتێل و شەربەتی شلیک.
 
دکتۆر پیتەر لوری، سەرۆکی CSPI دەڵێت: ''چۆن دەبێت ئەم بۆیەیە لە بابەتی جوانکاری لێو قەدەخە بێت، بەڵام رێگە بدرێت منداڵان لە شیرینیدا بیخۆن، چونکە ئەم بۆیەیە لە نەوت دروست دەکرێت".
 
بۆیەی "سووری ژمارە 3" کە بە ئێریسرۆسین ناسراوە، لەم خواردەمەنیانەدا بەکاردێت:
 
- شرووبی کۆکە
- کاندی و شیرینەمەنی رەنگکراو 
- شەربەت و خواردنەوە دروستکراوەکان
- هەندێک دەرمان 
- نان و شیرینیی فڕن
- مرەبای گێلاس
- خواردنەوە گازییەکان
- شەربەت و خۆراکی تام میوەکان
- جەلی ڤیتامین
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و لە پشتیشەوە ئەو جۆرە شیرەیە کە بە ژەهراوی دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی: لێکۆڵینەوە لەو جۆرە شیرە جیهانییە دەکەین کە لە چەندین وڵات فرۆشتنی قەدەخە کرا

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تایبەت بە رووداو ئاشكرای کرد، لێکۆڵینەوە لەو جۆرە شیرە قوتووە دەکەن کە منداڵانی جیهانی تووشی ژەهراویبوونی تووند کرد و لە هەرێمی کوردستانیش ئەو حاڵەتەکە بینرا.