تەندروستیی جایر بۆلسۆنارۆ ناجێگیرە و لە نەخۆشخانە خرایە ژێر چاودێریی چڕ

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

نەخۆشخانەیەک لە برازیلیا پایتەختی بەرازیل رایگەیاند، کاری گورچیلەکانی سەرۆکی پێشووی بەرازیل باشتر بووە، بەڵام بەهۆی هەوکردنی سییەکانیەوە لەژێر چاودێریی چڕدا دەمێنێتەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی پزیشکەکانی، جایر بۆلسۆنارۆ سەرۆکی پێشووی تەمەن 70 ساڵ بە تای بەرز، ئارەقکردنەوە و لەرزەوە داخڵ کراوە، چارەسەری دژەبەکتریای بۆ کراوە.
 
بۆلسۆنارۆ، کە لەنێوان ساڵانی 2019 بۆ 2022 سەرۆکی بەرازیل بوو، رۆژی هەینی لە زیندانەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی دی ئێف ستار، کە سزای 27 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە بەهۆی سەرکردایەتیکردنی هەوڵێکی کودەتا لە ساڵی 2023.
 
سەرۆکی پێشووی بەڕازیل، دوای ئەوەی لە کاتی هەڵمەتێکی هەڵبژاردن لە ساڵی 2018 بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر، چەندین جار لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە