رووداو - تەندروستی
دڵەڕاوکێ و گوشاریی دەروونیی جەنگ لەسەر دانیشتووانی هەر وڵاتێک بەتایبەت وڵاتانی بەشداربوو لە جەنگ کێشەی سەرەکییە، راپۆرتێکی ئیسرائیلی دەریدەخات، بەهۆی جەنگەوە 24٪ خواردنی شیرینییەکان زیادی کردووە.
راپۆرتێکی ژمارەیەک کۆمپانیای گەیاندن لە ئیسرائیل ئاشکرای دەکات، لەو وڵاتە لە سەرەتای جەنگ دژی ئێران، 64٪ خواست و داواکاری بۆ شیرینییەکان زیاد بووە، لەکاتێکدا هەفتەیەک پێش جەنگ 40٪ بووە.
لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا هەمووان کاری ماڵەوەیان دەکرد و فێری چێشتلێنان و ئیشوکاری ماڵەوە ببوون لەپێناو ئەوەی کات بەسەرببەن، بەڵام لە جەنگدا بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێوە مرۆڤەکان بەدوای کات بەسەربردندان ناگەڕێن، بەڵکو بەدوای شتانێک دەگەڕێن دڵەڕاوکێ و گوشاریان کەم بکاتەوە و لەڕووی دەروونییەوە ئارام ببنەوە.
ئەمەش بزانە
بەپێی مایۆکلینیک، جەستە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گوشار و دڵەڕاوکێ بەدوای وزەیەکی خێرادا دەگەڕێت کە وەکو پاداشتێک وایە بۆ رەوینەی ئەو گوشارە، بەمەش مێشک چالاک دەبێت کە شیرینی دەخورێت، چونکە شەکر خۆراکی سەرەکیی مێشکە. هەرچەندە ئەو ئاسوودەبوونە کاتییە و دوایی کە کاریگەریی نامێنێت، ئینجا ماکە خراپەکانی لەسەر جەستە دەردەکەون.
شوێنگرەوەکانی شەکری سپی ئەمانەن؛
-هەنگوین
-خورما
-میوە
-شوکولاتەی تاڵ
-چەرەس
پسپۆڕێک دەڵێ، ''هیچ کاتێک شەکری سپی نەخورێت''
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ